لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | برینداربوونی كرێكارێك به‌ ڕووداوی شوێنی كار

برینداربوونی كرێكارێك به‌ ڕووداوی شوێنی كار

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
برینداربوونی كرێكارێك به‌ ڕووداوی شوێنی كار

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، لە ماوه‌ی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژنێکی کامیارانی لە شوێنی کارەکەی لە کارگەی نایلۆن سازی ئەمشارە تووشی ڕووداوی کار هات و به‌هۆیه‌وه‌، قامكه‌كانی ده‌ستی له‌ده‌ستدا.
شوناسی ئەم ژنە کرێکارە "فەرزانە ناوخاسی" خەڵکی گوندی "کاشتەر"ی سەر بە شاری کامیاران ڕاگەیەنراوە. به‌ پێی ڕاپۆرتێكی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو لە کاتی کار کردندا، قامکەکانی لە نێو دەزگای نایلۆنسازیدا گیر دەکات و قامکەکانی دەستی چەپی دەقرتێت. ڕەچاونەکردنی ڕێوشوێنەکانی ئیمێنی کار بەردەوام لە ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا لە کوردستان و ئێران قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و هه‌تا ئیستاش بەدواداچوون بۆ بنبڕکردن یان کەم کردنەوەی ئەم حاڵەتانە نەکراوە.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0