لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی شۆفیرتاكسییه‌كان له‌ پیرانشار

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی شۆفیرتاكسییه‌كان له‌ پیرانشار

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی شۆفیرتاكسییه‌كان له‌ پیرانشار

شۆفیر تاكسییه‌كانی شاری پیرانشار به‌هۆی وه‌دینه‌هاتنی واده‌ و به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مشاره‌ له‌ڕاستای جیاكردنه‌وه‌ی مه‌سیره‌كان یان به‌ واتایه‌كی دیكه‌ مه‌سیربه‌ندی تاكسییه‌كانی ناوشار، به‌یانیی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی.
ناڕازییان ده‌ڵێن، ده‌وری دوو ساڵ ده‌بێ كه‌ به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ له‌ئاست سه‌روساماندانی ناوگانی گواستنه‌وه‌ی ناوشار هه‌وڵی جێددی بده‌ن، به‌ڵام هه‌موو جارێك و به‌دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ڕۆژ، هه‌موو به‌ڵێنه‌كانیان له‌بیرده‌چێته‌وه‌. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، شاری پیرانشار له‌چاو ڕێژه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی، تاكسییه‌كی زۆری هه‌یه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ شۆفیر تاكسییه‌كان كار و كاسبییه‌كی باشیان نه‌بێت. ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌دا ڕایانگه‌یاند كه‌ هه‌تا كاتێك كه‌ وڵامێكی پێویستمان نه‌ده‌نه‌وه‌ به‌رده‌وام دبین له‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0