لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٣ كۆڵبه‌ر و كاسبكار له‌ شاره‌كانی كوردستان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٣ كۆڵبه‌ر و كاسبكار له‌ شاره‌كانی كوردستان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٣ كۆڵبه‌ر و كاسبكار له‌ شاره‌كانی كوردستان

به‌هۆی‌ ته‌قه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ هێزه‌ نیزامییه‌كان‌ كۆماری‌ ئیسلامیی، ٣ هاوڵاتیی له‌ شاره‌كانی‌ سه‌لاس باوه‌جانی‌، سه‌رده‌شت و بانه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.br>> سه‌رله‌ به‌یانیی ڕۆژی‌ هه‌ینی ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كارسبكارێك به‌ ناوی‌ "عه‌لی سه‌بووری‌" ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و دانیشتووی شاری‌ سه‌لاسی باوه‌جانی‌ سه‌ربه‌ پارێزگای‌ كرماشان، به‌هۆی‌ ته‌قه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ هێزه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی به‌ سه‌ختی‌ برینداربوو و هه‌ر ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ كرماشان به‌سته‌ری كراوه‌. هه‌روه‌ها كۆڵبه‌رێكی به‌ ناوی‌ "ئازاد مه‌حموودی‌"، ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، خه‌ڵكی‌ ئاوایی "چیچۆران" له‌ سنووری "چۆمان"ی‌ سه‌ر به‌ شاری بانه‌، له ‌لایه‌ن‌ هێزه‌كانی‌ ڕژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و به‌ سه‌ختی‌ برینداربوو كه‌ به‌هۆی‌ پێشگرتن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ڕێژیمه‌وه‌ به مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ریی پزیشكی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا. هه‌ر له‌م‌ پێوه‌نده‌دا‌، كۆڵبه‌رێكی‌ دیكه‌ به‌ ناوی‌ "ڕزگار" خه‌ڵكی‌ ئاوایی "كۆڵه‌سه"‌ به‌هۆی‌ ته‌قه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ هێزه‌ ئینتزامییه‌كان به‌ سه‌ختی‌ برینداربوو.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0