لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | ته‌قینه‌وه‌ی له‌شاری وان له‌ توركییه‌

ته‌قینه‌وه‌ی له‌شاری وان له‌ توركییه‌

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ته‌قینه‌وه‌ی له‌شاری وان له‌ توركییه‌

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ سه‌ر ڕێگه‌ی هاتووچۆی نیزامییان له‌ پارێزگای "وان" له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی توركییه‌، ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون.
به‌ پێی ڕاپۆرتێكی هه‌واڵنێریی ئاناتۆلی"، ئه‌م ئۆپڕاسیۆنه‌ له‌ نزیك شاری "چاتاك" له‌ پارێزگای وان و له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ده‌ستكرد هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. ئه‌م هێرشه‌ له‌ حاڵێكدا ڕوویداوه‌ كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌، گشتپرسی بۆ گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی له‌ توركییه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. مۆڵه‌تی ڕه‌زامه‌ندان و نه‌یارانی گشتپرسی بۆ گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی به‌مه‌به‌ستی ته‌بلیغات شه‌وی هه‌ینی كۆتایی پێهات. چاودێرانی ڕێكخراوی ئاسایش و هاوكارییه‌كانی ئۆرووپا له‌ دوایین ڕاپۆرته‌كانیاندا، باسیان له‌ نه‌بوونی ئازادی بۆ هه‌ڵمه‌تی "نا بۆ گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی" كردووه‌. ڕێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێسنووریش، ڕۆژی هه‌ینی ڕه‌خنه‌ی له‌ نه‌بوونی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كان له‌م وڵاته‌ كردبوو و ڕایگه‌یاند كه‌ چالاكی هێزه‌ نه‌یاره‌كان له‌دژی "گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی" به‌هۆی پێكهاتنی فه‌زای ترس و وه‌حشه‌ت له‌م وڵاته‌، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بۆه‌ته‌وه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0