لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | ده‌ركرانی هه‌زاران كرێكار له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی توركییه‌

ده‌ركرانی هه‌زاران كرێكار له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی توركییه‌

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ده‌ركرانی هه‌زاران كرێكار له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی توركییه‌

له‌ دوای كوده‌تا سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٦ی توركییه‌، به‌ هه‌زاران كرێكار له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.
ئه‌م كرێكارانه‌ زۆربه‌یان له‌ پاڵاوگه‌كانی نه‌وت و گاز، كارخانه‌كانی ماشێن سازیی و كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی جلوبه‌رگ خه‌ریكی كار بوون. ئه‌م كرێكارانه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی له‌سه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تیی توركییه‌، هه‌تا ئێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی توركییه‌ به‌ڕێوه‌بردووه‌ و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار بوون. ده‌ڵه‌تی توركییه‌ ئه‌م كرێكارانه‌ی به‌ بیانووی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوده‌تا یاخود "په‌كه‌كه‌" له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0