لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئاوایی گه‌ماره‌له‌نگی مه‌ریوان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئاوایی گه‌ماره‌له‌نگی مه‌ریوان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئاوایی گه‌ماره‌له‌نگی مه‌ریوان

خه‌ڵكی ئاوایی "گه‌ماره‌له‌نگ"ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی و ڕۆكردنی زبڵ و خاشاك له‌ لایه‌ن شاره‌داریی ئه‌مشاره‌وه‌ له‌ "ده‌ڕه‌ی سماقان" ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاو.
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتییانی ئاوایی "گه‌ماره‌له‌نگ" له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ڕۆكردنی زبڵ و خاشاكی شار و ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌ریوان له‌ "ده‌ڕه‌ی سماقان"، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. شایانی باسه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌ستووپێوه‌نده‌كانی ڕژیم به‌ ئامادبوون له‌ نێو ناڕازییاندا، داوایان لێكردن كه‌ كۆتایی به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بێنن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ كه‌ خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌ریوان له‌ئاست ڕۆكردنی زبڵ و خاشاك له‌ نیزك شوێنی نیشته‌جێ بوونیان ده‌ست ده‌ده‌نه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0