لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ورمێ

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ورمێ

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، به‌ندكراوێك به‌ ناوی "عەلی تەپەڕەش" دانیشتووی شاری نه‌غه‌ده‌ له‌ زیندانی ورمێ له‌ ڕێگه‌ی دوورینه‌وه‌ی لێوه‌كانی ده‌ستیدایه‌ مانگرتن لە خواردن.
ناوبراو به‌ نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕەزایەتی له‌ئاست هەڵسووکەوتی توندووتیژی بەرپرسانی زیندان مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و بارودۆخی تەندورستیی ناوبراویش ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. شایانی باسه‌ "عەلی تەپەڕەش" كه‌ تەمەن ٤١ ساڵ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، لە کۆتاییەکانی هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه‌ لێوی خۆی دۆریوەتەوە و لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە ڕاپێچی سلوولی ئینفڕادیی كراوه‌. جیگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ناوبراو لە زیندانی وڕمێ لەگەڵ به‌ندكراوانی گیرۆدەبوو به‌ ماددە سڕکەره‌كان ڕاگیراوە و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ هه‌تا ئێستا چەندینجار خوازیاری پێڕاگەیشتن بە بارودۆخەكه‌ی بووه‌، بەڵام هه‌موو جارێك لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە خراوه‌ته‌ ژێر ئازار و ئەشکنجەوه‌. شایانی باس ناوبراو زیاتر لە ١١ ساڵە لە زینداندا ڕاگیراوه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0