لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | به‌رزڕاگرتنی یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان و قوربانییانی بۆردوومانی شیمیایی حه‌ڵه‌بجه‌ له‌ مه‌قه‌ڕری ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌

به‌رزڕاگرتنی یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان و قوربانییانی بۆردوومانی شیمیایی حه‌ڵه‌بجه‌ له‌ مه‌قه‌ڕری ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
به‌رزڕاگرتنی یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان و قوربانییانی بۆردوومانی شیمیایی حه‌ڵه‌بجه‌ له‌ مه‌قه‌ڕری ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، ڕێوڕه‌سمێك به‌ بۆنه‌ی ڕێزگرتن له‌ یاد هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان و قوربانیانی بۆدروومانی شیمیایی شاری حه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ئاماده بوونی چه‌ندین واحید له‌ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مه‌قه‌ڕری ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ئاوایی ڕه‌رگوێزی گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ به‌ ڕاگه‌یاندنی ڕیزی به‌رنامه‌كان له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ "فۆئاد زه‌مانی" و به‌ سه‌روودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانیی چینی كرێكار و ڕاگرتنی یه‌ك ده‌قه‌ بێده‌نگی بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگه‌ی ئازادی و سۆسیالیسم به‌ تایبه‌ت هاوڕێیانی "گوردانی شوان"ی كۆمه‌ڵه‌ و قوربانیانی بۆردوومانی شیمیایی شاری حه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستی پێكرد. بێده‌نگییه‌كه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی پارچه‌ شێعرێك شكێندرا. پاشان هاوڕێ "فه‌رشید شوكری" ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیسیتی ئێران به‌ بۆنه‌ی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێیانی گوردانی شوان و قوربانیانی بۆدروومانی شیمیایی شاری حه‌ڵه‌بجه‌ وتارێكی پێشكه‌ش كرد. ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ به‌ ئیجرای پارچه شێعرێك كۆتایی پێهات.
له‌ درێژه‌دا، ڕێوڕه‌سمێكی دیكه‌ هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ له‌ ساڵۆنی ئێجتماعاتی مه‌قه‌ڕری ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تا، ڕیزی به‌رنامه‌كان له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌كه‌ هاوڕێیان "كه‌یوان ئه‌حمه‌دی" و "دڵنیا ڕه‌حیمی"، ڕاگه‌یندرا‌.‌ پاشان ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانیی چینی كرێكار و ڕاگرتنی یه‌ك ده‌قه‌ بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان و خه‌ڵكی بێ دیفاعی شاری حه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ بوونه‌ قوربانی بۆردوومانی شیمیایی ڕژیمی فاشیستی "به‌عسی عێراق" ده‌ستی پێكرد. دواتر بێده‌نگییه‌كه‌ به‌ ئیجرای پارچه‌ شێعرێك شێكندرا. له‌درێژه‌دا هاوڕێ "حه‌سه‌ن ڕه‌حمان په‌نا" ئه‌ندامی كومیته‌ ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ وتارێكی پێشكه‌ش كرد. پاشان پۆلێك له‌ لاوانی خه‌باتكاری كوردستان كه‌ ده‌وره‌ی سیاسیی ــ نیزامی خۆیان له‌ فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕكردبوو، به‌ موناسبه‌تی به‌رزڕاگرتنی یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان، چه‌كدار كران‌. دواجار هاوڕێ "مێهدی حوسێنی" به‌رپرسی فێرگه‌ی سیاسیی ــ نیزامی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی په‌یوه‌ست بوونی ئه‌م پۆله‌ به‌ ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ وتارێكی پێشكه‌ش كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئیدامه‌كار و كراوه‌بوونی فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ و هه‌روه‌ها پێشوازی له‌و لاوانه‌ی كه‌ خوازیاری په‌یوه‌ست بوون به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ن، كرد. له‌درێژه‌دا هاوڕێیانی تازه‌ پێشمه‌رگه‌ چه‌ك و كارتی پێشمه‌رگایه‌تیان له‌ به‌رپرسانی فێرگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ وه‌رگرت. دواجار په‌یامی هاوڕێیانی تازه‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ به‌ په‌لی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو "مه‌حموود سه‌جادی" ناودێر كرابوو و له‌ ڕووداوی گوردانی شوان گیانی به‌ختكردبوو، له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ هاوڕێیانی تازه‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌م بۆنه‌وه‌ په‌یامی كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ له‌ لاوانی خه‌باتكاری كوردستان كه‌ له‌ به‌شی په‌زیرشی فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن و چاوه‌ڕێی چوونه‌ ناو ده‌وره‌ی سیاسیی ــ نیزامیی تازه‌وه‌ن، پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا. به‌شی كۆتایی به‌رنامه‌كه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی سروودی شۆڕشگێڕانه‌ و به‌خێرهاتنی پێشمه‌رگه‌ تازه‌كان بوو. به‌ ئاگاداری بینه‌رانی خوشه‌ویستی تلوێزیۆنی كۆمه‌ڵه‌ ده‌گه‌یه‌نین كه‌ ڕێپۆرتاژی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ له‌ كۆتای به‌شی هه‌واڵه‌كانی تلوێزیۆنی كۆمه‌ڵه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0