لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | دیداری هه‌یئه‌تی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌

دیداری هه‌یئه‌تی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
دیداری هه‌یئه‌تی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌

به‌ پێی هه‌واڵێك له‌ ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌وه‌‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، هه‌یئه‌تێكی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ كه‌ پێكهاتبوو له‌ هاوڕێیان "ئیبراهیم عه‌لیزاده‌"، "بارزان حه‌سه‌ن پوور"، "فه‌ریدوون نازری"، "ڕه‌حمان نه‌جات" و "سروه‌ ناسری"، له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێك له‌ كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان له‌ مه‌قه‌ڕری ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیمۆكرات به‌ سه‌رپه‌ره‌ستی كاك "مسته‌فا مه‌ولوودی" سكێرتێری گشتی حیزب و به‌شداری "دوكتوور ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده‌"، "كاك كه‌ماڵ كه‌ریمی"، "كاك عۆمه‌ر باڵه‌كی"، "كاك جه‌لیل گادانی"، "كاك كه‌ریم مه‌هده‌وی"، "كاك علی بوداغی" و "خاتوو سۆیلا قادری" كۆبووه‌وه‌. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی گرینگی وه‌كوو، بارودۆخی سیاسیی ئێران، كاریگه‌ری هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌، كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی ڕژیم، پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له‌ ئێران و پێویستی ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش به‌رانبه‌ر به‌م هه‌ڵبژاردنه‌، ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ره‌كانی دوای كۆتای هاتنی شه‌ڕی مووسڵ، پڕنسیبه‌كانی هاوكاری دوو لایه‌نه‌ و هاوكاری هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران به‌ گشتی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی پێوه‌ندیدار به‌ بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌، قسه‌وباسیان له‌سه‌ركرا. له‌م گفتۆگۆیه‌دا كه‌ به‌ڕاشكاوی له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی به‌رپرسانه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر دوولا باری سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌كان خسته‌ ڕوو. هه‌م خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان ڕوون بوونه‌وه‌ و هه‌م جیاوازییه‌كان. هه‌ر دوو لا پێیان وابوو كه‌ دانیشتنه‌كه‌ به‌سود بووه و پێویسته‌ له‌ ڕووی كردارییه‌وه‌ له‌ هاوكاری دوو لایه‌نه‌دا ڕه‌نگ بداته‌وه‌. بڕیار درا هه‌ر دوولا هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی هێزه‌ سیاسییه‌كانی چالاك له‌ كوردستانی ئێران تایبه‌ت به‌ ورده‌كارییه‌كانی پرسی هه‌ڵبژرادنی سه‌رۆك كۆماری و شوڕاكانی شار له‌ ساڵی داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌وڵ بدرێت بۆ ئه‌وه‌یكه‌ هه‌موو لایه‌ك بگه‌ن به‌ هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌ش به‌رامبه‌ر به‌م پرسه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0