لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | به‌رده‌وامیی چالاكییه‌ ته‌بلیغییه‌كان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ سنه‌

به‌رده‌وامیی چالاكییه‌ ته‌بلیغییه‌كان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ سنه‌

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
به‌رده‌وامیی چالاكییه‌ ته‌بلیغییه‌كان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ سنه‌

له‌ درێژه‌ی ڕه‌وتی چالاكییه‌ ته‌بلیغییه‌كان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ سنه‌، كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ له‌مشاره‌، هه‌ستاون به‌ ڕێكخستتنی چالاكیی ته‌بلیغیی به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌.
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، دۆستان و هه‌وادارانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سنه‌، له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵواسینی ئاڵا و چه‌ندین پلاكاردی سوور و به‌ درووشمه‌كانی وه‌ك "به‌ڕێزبێت ڕۆژی كۆمه‌ڵ"، "بژی كۆمه‌ڵه‌"، "بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران" و هه‌وره‌ها وێنه‌ی هاوڕێیانی گوردانی شوان، هاوڕێیان "سدیق كه‌مانگه‌ر"، "فوئاد مسته‌فاسوڵتانیی"، "كاك شوان" و كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ له‌ هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی ناوڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ مه‌سیری ئه‌میرییه‌ و جادده‌ی نیزامیی ئه‌مشاره‌ هه‌ڵواسی و ڕێزیان له‌ ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ گرت.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0