لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مه‌ریوان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مه‌ریوان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مه‌ریوان

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌ مه‌ریوانه‌وه‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌مشاره‌، به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌وه‌ ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ سه‌ره‌تا به‌ سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سرودی هاوپشتیی جیهانیی چینی كرێكار و یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگیی بۆ یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێبازی ئازادیی و سۆسیالیزم ده‌ستی پێكرد. دواتر‌ یه‌كێك له‌ هاوسه‌رانی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌، سه‌باره‌ت به‌ گرنگیی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ و جێگه‌وپێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ له‌ نێو شایی و خۆشیی به‌شداربووان و به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی، كۆتایی پێهات.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0