لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی له‌ سنه‌ به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌

بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی له‌ سنه‌ به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی له‌ سنه‌ به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ سنه‌، به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌وه‌ هه‌ستان به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی له‌ نێو كرێكارانی فه‌سڵیی.
كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دۆخانیاتی بێهداشتی مه‌ركه‌زیی و كۆڵانی مزگه‌وتی دارۆغه‌، مه‌یدانی نه‌بۆوه‌ت، پاركی مه‌یدانی نه‌بۆوه‌ت، سێڕای ئه‌ده‌ب، سه‌ی قۆتب و مه‌یدانی ماده‌ر، له‌ نێوان ڕێبواراندا به‌ بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌وه‌ هه‌ستان به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی و شۆكۆلات. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران سه‌عات ٩ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ چوونه‌سه‌ر مه‌زاری چه‌ند هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو له‌وانه‌ "دوكتر فه‌تحۆڵڵا لۆتفۆڵڵانژادییان" ناسراو به‌ "دكتۆر فه‌تێ" له‌ شه‌قامی وه‌كێڵ و به بۆنه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ه‌وه‌ تراكتی ته‌بلیغیی و وێنه‌ی‌ و ڕه‌سمی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردوویان بڵاو كرده‌وه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0