لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | ڕێزگرتن له‌ ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ

ڕێزگرتن له‌ ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ڕێزگرتن له‌ ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ ئاوایی ئه‌ویهه‌نگ، له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و نووسینی درووشم، ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌یان ڕێز لێگرت.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌دوای نووسینی درووشم و بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت له‌ ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌‌، هێزه‌كانی سپای پاسداران دوای ئاگاداربوون له‌م چالاكییانه، چوونه‌ ناو خه‌ڵك و وێڕای سووكایه‌تیی پێكردن پێیان، تراكت و درووشمه‌كانیان دڕاند و نووسراوه‌كانیان له‌ سه‌ر دیواره‌كان پاك كرده‌وه‌. شایانی باسه‌ به‌ دوای ئه‌م كرده‌وه‌ی هێزه‌كانی سپا، كۆمه‌ڵێك له‌ لاوانی ئه‌م ئاواییه‌ ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه‌. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له‌ لاوانی ئه‌م ئاواییه‌ له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێكه‌وه‌ ئه‌م ڕۆژه‌یان به ‌سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێبازی ئازادیی و سۆسیالیزم و هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌كانی ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ پیرۆزبایی وت.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0