لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | پچڕانی ئاو و به‌رقی ٤٠ ئاوایی كرماشان به‌ هۆی بارینی به‌فر

پچڕانی ئاو و به‌رقی ٤٠ ئاوایی كرماشان به‌ هۆی بارینی به‌فر

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
پچڕانی ئاو و به‌رقی ٤٠ ئاوایی كرماشان به‌ هۆی بارینی به‌فر

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕێبه‌ندان‌ به‌هۆی بارینی قورسی به‌فر له‌ به‌شی "كووزه‌ران"ی سه‌ر به‌ شاری كرماشان، به‌شێكی زۆر له‌ دامه‌زراوه‌كانی ئاو و به‌رقی ئاواییه‌كان زیانیان پێگه‌یشتووه‌ و له‌ ئێستادا ئاو و به‌رقی ٤٠ ئاوایی به‌ته‌واوی پچڕاون.
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، بارینی قورسی به‌فر بووه‌ته‌ هۆی ته‌عتیل بوونی به‌شێك له‌ مه‌دره‌سه‌كان و سیستمی موخابه‌راتیشی تووشی كێشه‌ كردووه‌. شایانی باسه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ هه‌تا ئێستا زیاتر له‌ ٤٠ سانتیمێتر به‌فر باریوه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی درووستبوونی كێشه‌ بۆ دانیشتووانی ئه‌م ئاواییانه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0