لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ باره‌گای ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ باره‌گای ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ باره‌گای ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان به‌ به‌شداریی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌ حیزب و ڕه‌وته‌ سیاسییه‌كان ڕێوه‌ڕه‌سمێكی شكۆدار به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مقه‌ڕری ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ له‌ زڕگوێز به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌سه‌دان كه‌س له‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانی‌ و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ر، نوێنه‌رانی حیزب و ڕێكخراوه‌ سیاسیی و ناوه‌نده‌ مه‌ده‌نییه‌كان به‌شدارییان كرد. ڕێوڕه‌سمه‌كه ‌سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌، هاوڕێیان "دڵنیا ڕه‌حیمی" و "كه‌یوان ئه‌حمه‌دی"یه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد. پاشان ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ ئیجرای سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتیی جێهانیی چینی كرێكار له‌ لایه‌ن كۆڕی سروودی كۆمه‌ڵه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد و پاشان بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگه‌ی ئازادیی و سۆسیالیسم، یه‌ك ده‌قه‌ بێده‌نگیی ڕاگیرا. له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا هاوڕێ "ڕه‌ئووف په‌ره‌ستار" له‌ لایه‌ن كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌وه‌ قسه‌وباسێكی له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسیی ناوچه‌كه‌، ئێران و كوردستان و هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌ عێراق، سوورییه‌ و توركییه‌ پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووانی ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه‌ كرد. دواتر سروودی شۆڕشگێڕانه‌ی "سووره‌ سوار" كۆمه‌ڵه‌ له‌ لایه‌ن كۆڕی سرووده‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌. له‌درێژه‌دا هۆنه‌رمه‌ندی شۆڕشگێڕ "نه‌جم محه‌ممه‌د" سروودی "من كۆڵبه‌رم"ی خوێنده‌وه‌. ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ ئیجرای چه‌ند گۆرانی له‌ لایه‌ن هاوڕێ "فاتح گه‌وێڵیان" و هه‌روه‌ها هۆنه‌رمه‌ند "بیژه‌ن محه‌ممه‌د جه‌زا" درێژه‌ی كێشا. به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ ناوبه‌ناو، ئه‌و په‌یامانه‌یان ده‌خوێنده‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوه‌ و ناوه‌نده‌كان و هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ نێردرابوون‌. به‌شی كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ په‌زیرایی و له‌نێو و شایی و خۆشی به‌شداربوواندا هه‌تا دره‌نگانێكی ئێواره‌ درێژه‌ی كێشا.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0