لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | كۆتایی هاتنی مانگرتن له‌ خواردنی هاجه‌ر پیریی

كۆتایی هاتنی مانگرتن له‌ خواردنی هاجه‌ر پیریی

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
كۆتایی هاتنی مانگرتن له‌ خواردنی هاجه‌ر پیریی

"هاجه‌ر پیریی" به‌ندكراوی سیاسیی دانیشتووی شاری نه‌غه‌ده‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندیی شاری ته‌ورێز دوای یه‌ك هه‌فته‌ مانگرتن له‌ خواردن، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی به‌فرانبار كۆتایی به‌ مانگرتن له‌ خواردنه‌كه‌ی هێنا.
بە پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوەكان، "هاجەر پیری" به‌ندكراوی سیاسیی خەڵكی شاری نەغەدە و دەستبەسەر لە زیندانی شاری تەورێز كە لە  رۆژی سێشەممە، ١٤ی مانگی بەفرانبارەوە، لە ناڕەزایەتیی بە " باروودۆخی خراپی ناو زیندان"، "دۆخی نالەباری تەندروستی" و "گواستنەوەی بۆ بەندی تاوانبارانی مەترسیدار" دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن، دوای ڕاگوێزرانی بۆ بەندێكی دیكه‌ و جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانی كۆتایی بە مانگرتن له‌ خواردنه‌كەی هێنا. جێگای ئاماژەیە، "هاجەر پیری"، ٣٣ ساڵ تەمەن و دانیشتووی شاری نه‌غه‌ده‌ كە ساڵی ١٣٨٦وه‌ بە تۆمەتی "هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبێكی نه‌یاری ڕژیم" لە شاری نەغەدە دەستبەسەر و سزای ١٧ ساڵ زیندان و دورخرانه‌وه‌ بۆ زیندانی كرمانی بە سەر داسەپا، ناوبراو ڕۆژی هەینی ٣ی مانگی بەفرانباری ئه‌مساڵ، دوایی ٩ ساڵ ڕاگیران لە زیندانی شاری كرمان، گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری تەورێز.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0