لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | داوای ١١٠ ساڵ زیندان بۆ ١١ تازه‌لاوی ناوچه‌ی سووری سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌مه‌د

داوای ١١٠ ساڵ زیندان بۆ ١١ تازه‌لاوی ناوچه‌ی سووری سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌مه‌د

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
داوای ١١٠ ساڵ زیندان بۆ ١١ تازه‌لاوی ناوچه‌ی سووری سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌مه‌د

داواکارى گشتیى تورکییه‌ لە شارى ئامەد، داواى ١١٠ ساڵ زیندانی بۆ ١١ تازه‌لاو ناوچەى "سوور"ى سه‌ر به‌ پارێزگای ئامەد كردووه‌ کە بە هۆى قەدەغەى هاتووچۆوە ماوەى ١٠٤ ڕۆژ لە ناوچەى سوور گیریان خواردبوو.
به‌ پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی دیجله‌، داواکارى گشتیى تورکییه‌ به‌ هۆی شەڕى بەردەوامى ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ لە ناوچەى "سوور"ى سه‌ربه‌ پارێزگای ئامەد و له‌ دوای ١٠٤ ڕۆژ، داوای ١١٠ ساڵ زیندانی بۆ ١١ تازه‌لاوی ئەم ناوچەیە کردوووە، کە بەهۆى قەدەغەى هاتووچۆ و شەڕەوە لەم ناوچەیەدا گیریان خواردبوو. ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا ٣ کەس لەو ١١ تازه‌لاو لە زینداندان و داواکارى گشتیى تورکییه‌ بە تۆمەتەکانی "ئەندامبوون لە پەکەکەدا"، "پاسەوانی کردن بۆ شەڕڤانانى یەپەسە" و "تەقه‌كردن له‌ پۆلیس"، بۆ هەر كامیان داواى ١٠ ساڵ زیندانی كردووه‌ و داواکەشە ڕادەستى دادگاى سزا قورسەکانى ئامەد کراوە.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0