لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ڕه‌حمان خۆسره‌ویی له‌ ئاوایی ئۆینه‌چی

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ڕه‌حمان خۆسره‌ویی له‌ ئاوایی ئۆینه‌چی

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ڕه‌حمان خۆسره‌ویی له‌ ئاوایی ئۆینه‌چی

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی به‌فرانبار، ته‌رمی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو "ڕه‌حمان خۆسره‌ویی" ناسراو به‌ "ڕحمان ئۆینه‌چی" له‌ ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمێكی شكۆدار و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌دان كه‌س له‌ خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان، له‌ شوێنی له‌دایكبوونی ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.
هاوڕێ "ڕه‌حمان خۆسره‌ویی" دوانیوه‌ڕۆی هه‌ینیی به‌ هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له‌ ڕێگه‌ی "سه‌قز ــ بۆكان" و له‌ ده‌ورووبه‌ری ئاوایی "سه‌را" به‌داخه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ی ڕاگوێزرا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆكان. ته‌رمی ناوبراو كه‌ به‌ ئاڵای سوور ڕازێندرابۆوه‌. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌دان كه‌س له‌ خه‌ڵكی شار و ئاواییه‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردستان له‌ گۆڕستانی ئۆینه‌چی ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا. به‌شداربووانی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ له‌حاڵێكدا كه‌ چه‌ندین وێنه‌ی "ڕه‌حمان خۆسره‌ویی"یان به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی پڕاوپڕ له‌ خه‌م و په‌ژاره‌ به‌ بۆنه‌ی له‌ ده‌ستدانی ئه‌م ئینسانه‌ شه‌ریف و خه‌باتكاره‌، به‌ره‌و گوڕستان ڕۆیشتن. به‌دوای ئه‌سپه‌رده‌كرانی ته‌رمی هاوڕێ "ڕه‌حمان خۆسره‌ویی"، به‌شداربووانی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه بۆ ڕێزگرتن له‌‌ یاد و بیره‌وه‌ریی و خه‌بات و فیداكاریی ئه‌م ڕێبواره‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ی ئازادیی و به‌رابه‌ریی و پشتیوانیی له‌ داواكاریی و خواسته‌كانی چینی كرێكار و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش، یه‌ك ده‌قه‌ بێده‌نگییان ڕاگرت. پاشان "مه‌حموود ساڵحی" سیمای ناسراو و خه‌باتكاری بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی ئێران و كوردستان له‌ قسه‌وباسێكدا وێڕای سپاسی به‌شداربووانی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ وێڕای ئاماژه‌ به‌ تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤانه‌ و له‌خۆبوردوویی هاوڕێ "ڕه‌حمان خۆسره‌ویی" له‌پێناو گه‌یشتنی چینی كرێكار و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش به‌ خواست و داواكارییه‌كانیان و هه‌روه‌ها باوه‌ڕمه‌ندبوون به‌ به‌رابه‌ریی و جیهانێك به‌بێ سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌، ڕێزی له‌ كه‌سایه‌تیی ناوبراو و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت و جه‌ختی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئیده‌ و بۆچوونه‌كانی هاوڕێ "ڕه‌حمان" و درێژه‌دان به‌ ڕێگه‌كه‌ی كرده‌وه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0