لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | کۆبوونه‌وه‌ی تووتنكاران له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی دۆخانییاتی مه‌ریوان

کۆبوونه‌وه‌ی تووتنكاران له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی دۆخانییاتی مه‌ریوان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
کۆبوونه‌وه‌ی تووتنكاران له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی دۆخانییاتی مه‌ریوان

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو دوێنێ شه‌ممه‌ به‌رواری ١٨ی مانگی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ تونكاران و جووتیارانی مه‌ریوان، بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عات له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی دوخانییاتی مه‌ریواندا به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌ق و حیسابی كڕینی تووتن له‌م ئیداره‌یه‌ و هه‌روه‌ها بۆ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ شێوازی نه‌گونجاوی كڕانی ده‌ستڕه‌نجی كاری یه‌كساڵه‌یان كه‌ تووتن بێت، ده‌ستیاندایه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی به‌ربڵاو. هه‌رله‌م پێوه‌نده‌دا له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئیداره‌ی دۆخانییاتی ڕژیمه‌وه‌ به‌ڵێنی ئه‌وه‌ به‌ ناڕازییان درا كه‌ ویست و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت و كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌دوای چه‌ند سه‌عات كۆتایی پێهات.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0