لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوی سیاسیی هاجه‌ر پیری

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوی سیاسیی هاجه‌ر پیری

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوی سیاسیی هاجه‌ر پیری

هاجەر پیری به‌ندكراوی سیاسیی ناو زیندانی تەورێز لە ڕۆژی سێشەممە به‌رواری ١٤ی بەفرانبارەوە، لە ناڕەزایەتی بە  باروودۆخی خراپی زیندان و دۆخی نالەباری تەندروستیی و گواستنەوەی بۆ بەندی تاوانبارانی مەترسیدار، دەستیداوەتە مانگرتن لە خواردن. 
هاجەر پیری ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدەیە کە ساڵی ١٣٨٦ بە تۆمەتی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبێكی نه‌یاری ڕژیم، لە شاری نەغەدە دەستبەسەر و سزای ١٧ ساڵ زیندان و دورخرانه‌وه‌ بۆ زیندانی کرمانی بە سەردا سەپا. ناوبراو ڕۆژی هەینی ٣ی بەفرانبار، له‌دوای ٩ ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانەی شاری کرمان، گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری تەورێز.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0