لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌پارێزیی له‌ شاری بۆكان

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌پارێزیی له‌ شاری بۆكان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌پارێزیی له‌ شاری بۆكان

ڕۆژی هەینی ١٧ی مانگی بەفرانبار، ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی "وڵات" لە شاری بۆكان له‌ هه‌ڵه‌مه‌تێكی ژینگه‌پارێزیدا بەهانای ئاژەڵان و پەلەوەرانەوە چوون.  
ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی "وڵات" لە شاری بۆكان له‌ هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌پارێزیدا هه‌ڵده‌ستن به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ و خواردن لە چەندین شوێنی "بەردەزەرد" و چەندین پارکی گشتیی ئه‌مشاره‌. شایانی باسە، ئەنجومەنی ژینگە پارێزی "وڵات"، وەك یەکەم ئەنجوومەنی ژینگەپارێزیی شاری بۆکان ئەم چالاكییەی ڕێكخستووه‌ و داوا لە خەڵكی ژینگە دۆستیش كردووه‌ كە لە وەڕزی سەرمادا ئاژەڵان و پەلەوەرەکان لەبیر نەکەن و بە هەر شێوازێك كە دەتوان و لە دەستیان دێت، یارمەتیی خۆراكییان بدەن. له‌ هه‌واڵێكی دیكه له‌م پێوه‌نده‌دا دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێورەسمی پێشگرتن لە "ڕاو" له‌ ژێرناوی "نا بۆ ڕاوكردن" لە تاڵاوی کانی بەرازن لە ناوچەی مهاباد کە بە هیممەتی ژینگەپارێزانی ئەم ناوچەیە بەڕێوەچوو، ژینگەپارێزان خوازیاری ئەوە بوون کە ڕاوچییەکان لە "ڕاو" کردنی ئاژەڵان بەتایبەت لە وەرزی سەرما و هەروەها لە وەرزی زاوزێی ئاژەڵاندا دەست هەڵگرن و چیتر خەسار و زیان بە ژینگە و ئاژەڵان نەگەیه‌نن.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0