لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | كۆتایی هاتنی مانگرتن له‌ خواردنی سۆهه‌یلا مینایی

كۆتایی هاتنی مانگرتن له‌ خواردنی سۆهه‌یلا مینایی

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
كۆتایی هاتنی مانگرتن له‌ خواردنی سۆهه‌یلا مینایی

"سۆهەیلا مینایی" به‌ندكراوی سیاسیی ناو زیندانی شاری کرمان، له‌ دوای چوار ڕۆژ، کۆتایی بە مانگرتن له‌ خواردنه‌كه‌ی هێنا.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، "سۆهەیلا مینایی" به‌ندكراوی سیاسیی ناو زیندانی شاری کرمان کە له‌ ڕێکەوتی ١١ی مانگی بەفرانباره‌وه‌ لە ناڕەزایەتیی بە "هەڵسووکەوتی نامرۆڤانەی هێزە ئەمنییەتییەکان و بەرپرسانی زیندان" دەستیدابووە مانگرتن لە خواردن، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی بەفرانبار لە سەر داوای دایکی کۆتایی بە مانگرتن له‌ خواردنه‌كه‌ی هێنا. "سۆهەیلا مینایی"، ٢٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری دیواندەرە کە له‌ به‌رواری ١٩ی گەلاوێژی پاره‌كه‌وه‌ لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئه‌مشاره‌وه‌ دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە و بە تۆمەتی "هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبێكی نه‌یاری ڕژیم"، سزای سی ساڵ و یەک رۆژ زیندان و دوورخرانه‌وه‌ بۆ زیندانی کرمان مەحکووم کرابوو، هه‌ر ئێستا ماوەی زیاد لە یه‌كساڵە لە زیندانی کرماندا ڕاگیراوه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0