لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | گیانبه‌ختكردنی سیمایه‌كی ناسراو و خه‌باتكاریی شاری بۆكان به‌ ڕووداوی هاتوچۆ

گیانبه‌ختكردنی سیمایه‌كی ناسراو و خه‌باتكاریی شاری بۆكان به‌ ڕووداوی هاتوچۆ

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
گیانبه‌ختكردنی سیمایه‌كی ناسراو و خه‌باتكاریی شاری بۆكان به‌ ڕووداوی هاتوچۆ

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینیی "ڕه‌حمان خۆسره‌وی" یه‌كێك له‌ یارانی دێرینی كۆمه‌ڵه و سیما ناسراوه‌كانی و خه‌باتكاریی ناوچه‌ی بۆكان و سه‌قز له‌ ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵیدا به‌ هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له‌ جادده‌ی "سه‌قز ــ بۆكان" له‌ نزیك ئاوایی "سه‌را"، گیانی له‌ده‌ستدا.
"ڕه‌حمان خۆسره‌وی" خه‌ڵكی ئاوایی "ئۆینه‌چی" دانیشتووی بۆكان له‌ كه‌سایه‌تییه‌كانی خۆشناو و خه‌باتكاریی قه‌دیمی ناوچه‌ی بۆكان و سه‌قز بوو كه‌ چه‌ندین جار له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه‌ بانگكرابوو و خرابوو ژێر ئه‌زییه‌ت و ئازار و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌واڵه‌كانی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك له‌گه‌ڵ دوو هاوڵاتیی له‌ به‌شی "بێستوون"ی سه‌ر به‌ شارستانی هه‌رسین ، كچێكی ٧ ساڵ ته‌مه‌ن گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌ سه‌ختیی بریندار بوو. هه‌روه‌ها، ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی به‌فرانبار له‌ مێحوه‌ری "كرماشان ـــ هه‌مه‌دان" له‌ نزیك شاری "پۆل دۆخته‌ر"، به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك، پیاوێكی ٣١ ساڵ ته‌مه‌ن گیانی له‌ده‌ستدا.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0