لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | په‌یوه‌ستبوونی پۆلێكی دیكه‌ له‌ كچان و كوڕان به‌ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌

په‌یوه‌ستبوونی پۆلێكی دیكه‌ له‌ كچان و كوڕان به‌ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
په‌یوه‌ستبوونی پۆلێكی دیكه‌ له‌ كچان و كوڕان به‌ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌

ڕۆژی هه‌ینی‌ ٣ی مانگی به‌فرانبار، پۆلێكی دیكه‌ له‌ كچان و كوڕانی تێكۆشه‌ر، له‌دوای تێپه‌ڕكردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ده‌وره‌ی سیاسیی نیزامیی له‌ ئاموزشگای پێشمه‌رگایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌، به‌ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون. ئه‌م مه‌راسمه‌ سه‌ره‌تا به‌ سرودی ئه‌نترناسیوناڵ ده‌ستی پێكرد و پاشان بۆ یادكردنه‌وه‌ و به‌رزڕاگرتنی خه‌بات و فیداكاریی گیانبه‌ختكردووانی ڕێبازی ئازادیی و سۆسیالیزم، ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی راگیرا. بێده‌نگییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه‌ هاوڕێ "دڵنیا ره‌حیمی" به‌ كۆپله‌ شێعرێك، شكێندرا. پاشان به‌ بۆنه‌ی چه‌كدار بوونی په‌لی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو "شه‌هلا كۆلاهقوچی" هاوڕێ مه‌هدیی حوسێنیی، به‌رپرسی ئاموزشگای پێشمه‌رگایه‌تیی كۆمه‌ڵه،‌ وتارێكی پێشكه‌ش كرد. به‌دوای وتاره‌كه‌ی هاوڕێ مه‌هدی دا له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئاموزشگاوه‌ هاوڕێیانی تازه‌ پێشمه‌رگه‌، كارت و چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تییان پێدرا و سرودی "حیزبی خه‌باتكار"یان پێشكه‌ش كرد. دواتر هاوڕێی تازه‌ پێشمه‌رگه‌ "كاروان بالیكده‌ری"، به‌ نوێنه‌رایه‌تیی له‌ لایه‌ن هاوڕێیانی هاوده‌وره‌ی، وتارێكی پێشكه‌ش كرد. دواتر مه‌راسمه‌كه‌ له‌ نێو شایی و خۆشیی به‌شداربوواندا كۆتایی پێهات.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0