سوپاس

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font

بەمجۆرە لە تەواوی ڕەفێق و دۆستان و ئازیزانێ کە لە ڕێ و ڕەسمی ڕێز گرتن لە ڕەفێقی لە دەست چوومان کاک خاکێد ڕەحمەتی( سەی خالێد) دەخیل و کارا بوون، ڕیز دەگرین و سپاسیان دەکەین. لە تەواوی ئەو کەسانەی کە لە ڕۆژانی دژواری مانەوەی سەی خالێ لە نەخۆشخانە سەردانیان کردو هەر وەها بەڕێوەبەرانی ئەنجۆمەنی شاهۆ سپاس دەکەین کە سێ ڕۆژی تەواو بە دڵ و گیان ئەو ئیمکانەیان پێك هێنا کە خزمەتی خەڵك و بەشدار بووانێ  بکەن کە لە هەر نۆقتەیەكدا هاتن تاکوو لە خەمی لە دەست داننی سەێ خالێد هاوبەش بوونی خۆیان لەم خەمەدا تەك تەنیا بە جێماوەی ئەو ئازیزە ئانێ ئارش و بنە ماڵەی خەمداری بە دی بکەن.

 لە قووڵای دڵ و دەروونەوە لە هەمووی تاکەکان و ئەو بنەماڵانە کە لە شار و وەڵاتانی دوورەوە لە مەراسیمەکە بەشداریان کرد، ڕیز دەگرین و هیوادارین کە هەمووی ئێوە ئازیزان لە ژیانی خۆتان لەشساخ و بەختەوەر بن. لەم مەراسیمەدا کۆمەڵێك ئینسانی دڵسۆز و ڕاستەقینە لە شۆێنە جۆراوجۆرەکانا وەکوو ڕێنوینی خەڵك لە شۆێنی ئەسپەردە کردن و ئەوانەی کە لە هەر چەشنە هاوکاری لایان نەدا لە قووڵائی دڵەوە ڕێز و سپاس دەکەین. بە ڕاستی کە بەشداری کردنی هەمووی ئێوەی ئازیز نە تەنیا یاریدەری ئێمە بوو لە قبووڵ کردنی ئەم خەمە گەورە کە بە شێوازێکی دیار، بۆئارش بە هۆی خەمی لە دەس داننی باوكی خۆشەویستی کاریگەریەکی باشی هەبووە. بەم هۆیەوە هیچ ووشەیەك ناناسین کە لە ڕیز گرتنی ئێوەی ئازیز کارا بێت، بەڵام سپاسی هەستیارانەی ئەم کۆمەڵە لە ڕەفێق و دۆستانی سەی خالێد قبووڵ بکەن.

 لێرەوە و جارێكێتر بە هۆێ بەڕیوە بردنی مەراسیم و ڕێز گرتن لە وەڵاتانی دیکە و لادی و شارەکانی کوردستان، بە تایبەت شاری سنەی سوور، سپاس دەکەین. بەشداری زۆر هەرە زۆری خەڵکی کوردستان لەو مەراسیمانە، نیشاندەری ئەوەیە کە هەمووی ئەو میللەتە ئازادە، هەموو کات ڕۆڵەکانی خۆێان خۆش ویستووە وخەبات و شۆڕشگێڕی ئەوانی بە ئیشێکی کاریگەر زانیوە کە خۆی بەدیهێنانی مێژوویەکی لە بیر نەکراوەیە و ئەمە یانێ ڕێزگرتنێکی گەورە لە قووڵایی دڵ و دەروونەوە لە سەی خالیدڕەحمەتی.

بەشداری کردن ئەندامان و نوێنەرانی حیزب و ڕێكخراوەکانی جۆراوجۆر لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردن و بە یاد کردنی ئەو ئازیزە کۆچ کردووە و هەر وەها نووسراوەکان_ شیعرەکان و ڕا گەیاندنەکانێ کە لە ڕێ ماڵپەڕەکوردی و فارسیەکان و هەر وەها تلویزیۆنەکان، بەیاد هێنانەوەی شۆڕشگێڕی و خۆشەویستی و ئینسان دۆستیەکانی سەی خالێد ئازیزە لە درێژەی ساڵەهای ژیانی شٶڕشگێڕی ئەو؛ و هەر وەها ئەمە بووەتە هۆی گەورەیی و سەر بەرزی ئارش ئازیز.

جارێكیتر سپاس و ڕێزی تایبەتی خۆمان ئاراستەی هەمووی ئێوە ئازیزان دەکەین.  پیرۆز بن.

کۆمەڵێك لە ڕەفێقەکان، بنەماڵە و دۆستانی ڕەفێق خالێد.

٢٦/٠٤/٢٠١٥

 

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0