لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | به‌ڵگه‌نامه‌ | ستراتیژی کۆمەڵە لە بزوتنەوەی ژناندا، بەشێک لە ڕاپۆرتی سیاسیی بە کۆنگرەی ١٧

ستراتیژی کۆمەڵە لە بزوتنەوەی ژناندا، بەشێک لە ڕاپۆرتی سیاسیی بە کۆنگرەی ١٧

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ستراتیژی کۆمەڵە لە بزوتنەوەی ژناندا، بەشێک لە ڕاپۆرتی سیاسیی بە کۆنگرەی ١٧

ژنانی ئێران لەم سێ دەیەی ڕابردوودا لەپاڵ چینی کرێکاردا زۆرترین ڕەنج و ئازاریان بە دەست ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە کێشاوە. سوکایەتیی و بێ مافی ژنان لە ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامیدا هیچ سنورێک ناناسێ. کۆماری ئیسلامی گەلێک هەوڵیدا تا بە پشت بەستن بە باوەڕی مەزهەبی، ستەم لەسەر ژنان دەرونی بکاتەوە و قەناعەتیان پێ بێنێ کە ڕازی بن بە جێگا و شوێنی ژێر دەستە بوونیان. بەڵام نە تەنیا لەم کارەیدا سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا، بەڵکوو ئاگری نەفرەتی ئەوانیشی بڵێسەدارتر کرد. ئەگەر ئه‌مڕۆ لە هەر جێگایەک حەرەکەت، خەبات و خۆڕاگری و ڕاپەڕینێک بوونی هەیە، ژنان لە ڕیزی پێشەوەیدا دەبینین. خۆڕاگری و خه‌باتێك كه‌ لە ئارادایە، تەنیا بەشێکی کەم لە شەپۆلێکی خورۆشاوە کە به‌ڕێوه‌یه‌. وشیاریەکی کۆمەڵایەتی بەرز، باوەڕ بەخۆیی و سەرسەختی و لێبڕاویەکی بێ وێنە لە بزوتنەوەی ڕزگاری ژنان لە ئێران خەریکی شکڵ گرتنە. ئەم بزوتنەوەیە لە پاڵ بزوتنەوەی کرێکاریدا یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی شۆڕشی داهاتوی ئێڕان دەبێت. شۆڕشێک کە لە هەر هەنگاوێکی بەرەوپێش چوونیدا یەکێک لە پایەکانی ستمەکێشی ژنان دەروخێنێ. ئه‌مڕۆ ژنانی ئازادیخوازی ئێران لە ڕیزی چینی کرێکاردا، لە سەفی خوێندکارانی تێکۆشەردا، لە ڕیزی حەرەکەتە ناڕەزایەتییەکان لە گەڕەک و شوێنەکانی کار، لە چوارچێوەی خەباتی دایکانی گیانبەخت کردوان و دایکانی زیندانیانی سیاسیدا، لە گۆڕەپانە جۆراو جۆرەکانی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان و هەر جێگایەک کە نیشانەیەک لە ناڕەزایەتیی و خەبات و خۆڕاگری تێدا هەبێت، لە ڕیزی پێشەوەیدان و نمونەی بوێری شۆڕشگێڕانە و سەرسەختین لە بەدواداچوونی داخوازیە ڕەواکانیاندا.

ستراتیژی ئێمە لە بزوتنەوەی یه‌كسانی خوازانه‌ی ژناندا لەسەر ئەم هێڵانەی خوارەوە بینا کراوە:

١ – داخوازی ڕزگاری ژنان لە کۆت و بەندەکانی پیاوسالاری و لە کۆیلەتی یاسا مەزهەبیەکان، و دابین بوونی یەکسانی ڕەگەزی لە داخوازیەکانی چینی کرێکار بۆ ڕزگار بوون لە چه‌وسانەوەی سەرمایەداری جودا نییه‌. بۆ ژنان و پیاوانی کرێکار، ڕزگار بوونی ژنان لە ستەمکێشی و بێ مافیەکان، مەرجی بەرەوپێش چوونیانە بۆ ڕزگار بوون لە چەوساندنەوەی سەرمایەداری.

٢ – خەبات لەپێناو دابین بوونی یەکسانی ژنان و پیاواندا، تەنیا ئەرکی ژنان نییە، بەڵکوو ئەرکی سەرجەم ئەو ئینسانانەیە بە ژن و پیاوەوە کە لە ڕێگای ڕزگاری بەشەریەت لە کۆت و بەندی ستەم و بێ مافی و چەوساندنەوەدا خەبات دەکەن. خەباتی بەرابەری تەڵەبانە و ئازادی خوازانەی ژنان، نابێ ته‌نیا بە خەباتی خۆیانەوە سنوردار بکرێتەوە.

٣ – دەستەبەر بوونی ویست و داخوازی یەکسانی خوازانەی ژنان لە گرەوی جەماوەریی بوونەوەی خەباتی ژناندایە. بۆ بوونی بزوتنەوەی ژنان بە بزوتنەوەیەکی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی دەبێ جەماوەری ژنانی کرێکار و زەحمەتکێش لە ئاستێکی ملیۆنیدا بێنە مەیدانی ئەم خەباتەوە. بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش دەبێ لەسەر سەربەخۆیی ئابووری ژنان و لەسەر خواست و نیازە ڕیفاهیەکان جەخت بکرێتەوە و مەسیری دەستەبەر بوونی ئەم داخوازیانە نیشان بدرێت. 

٤ – بزوتنەوەی ژنان بەو داخوازیانەوە کە هەیەتی لە یەکەم هەنگاودا بەرەوڕوی سەد و بەربەستی دیكتاتۆری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەبێتەوە. بۆ پاشەکشە کردن بە کۆماری ئیسلامی، هاوکاری و یەکێتی بەکردەوە لەگەڵ بزوتنەوە دیموکراتیکەکان پێویستە. لە هەمانحاڵدا دەبێ ڕەخنە و رۆشنگەری سەبارەت بە جەریاناتی لیبڕاڵی کە لە بزوتنەوەی ژنان تەنیا وەک نێردیوانی گەیشتن بە دەسەڵات کەڵک وەردەگرن، بخرێتە دەستوری کارەوە.

٥ – ژنان لەگەڵ ئەوەدا کە لە شوێنەکانی کار و ژیاندا شان بە شانی پیاوان لە ڕێكخراوه‌ جۆراوجۆرە سیاسی و چینایەتیەکاندا ڕێکدەخرێن، پێویستە بە ئامانجی هەرچی جەماوەری تر بوونەوەی بزوتنەوەی ڕزگاری ژنان، لە ئاستێکی بەرین تردا ڕێكخراوی ڕادیکاڵ و پێشڕەوی ژنان له‌ ئاستی جه‌ماوه‌ریدا، پێك بێن.

مانگی گەلاوێژی ١٣٩٦

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0