لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | به‌ڵگه‌نامه‌ | پەیامی کۆنگرەی حەفدەهەمی کۆمەڵە بۆ بنەماڵەی گیانبەخت کردوان

پەیامی کۆنگرەی حەفدەهەمی کۆمەڵە بۆ بنەماڵەی گیانبەخت کردوان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
پەیامی کۆنگرەی حەفدەهەمی کۆمەڵە بۆ بنەماڵەی گیانبەخت کردوان

بنەماڵەی بەڕێزی گیانبەخت کردووانی ڕیزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کومونیستی ئێران!

کۆنگرەی حەفدەهەمی کۆمەڵە وه‌كوو گشت کۆبوونەوە گەورە تەشکیلاتیەکان، بە ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەری ئازیزانی گیانبەخت کردوی ڕیزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کومونیستی ئێران، ئەو هاو خەباتانەی کە بۆ دیفاع لە ئازادی و یەکسانی و بنیادنانی کۆمەڵگایەکی سۆسیالیستی گیانیان به‌خت کرد، کارەکانی دەست پێکرد. هەموومان لەم کۆنگرەیەدا هەوڵمان ئەوە بوو یاد و بیرەوەری ئازیزانی گیانبەخت کردومان لە درێژەدان بە ڕێگایەکی پڕ لە شانازی کە ئەوان سەرمەشق و ڕێبواری بوون، لە بڕیارە سیاسی و تەشکیلاتیەکانی خۆماندا مانا بکەینەوە و جارێکی دیکە بە ئیرادەیەکی پتەوتر وه‌فاداری و به‌ڵێن و پەیمانی خۆمان بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ئازاد، بە دوور لە نا یەکسانی و نا دادپەوەری كه‌ ئامانجی ئازیزانی گیانبه‌خت كردوومانه‌، دووپات كه‌ینه‌وه‌. 

کۆنگرەی حەفدەهەمی کۆمەڵە بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەم ڕاستیانە و لەكاتێكدا كه‌ ئاڵوگۆڕی سیاسی و کۆمەڵایەتی، لە ئێران و لە کوردستان له‌ ڕێ دایه‌، خۆی بۆ تێپه‌ڕكردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی مەسیرێكی پڕ لە هەوراز و نشێو و به‌ره‌و ئەو ئامانجە بەرزەی کە ئازیزانی ئێوە و هاوسەنگەرانی ئێمە گیانی خۆیان لە پێناو دەستەبەر کردنیدا فیدا کرد، ئامادەتر بینی. بێ گومان ئەمەش خۆی پێوەندی قوڵی ئێوە لەگەڵ کۆمەڵە، واته‌ یادگاری ئازیزەکانتان، پتەوتر دەکات.

ئێمە لە تریبوونی کۆنگرەی حەفدەهەمی کۆمەڵەوە، گەرمترین سڵاوی خۆمان پێشکەشی هەموو ئێوە بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەخت کردوانی ڕیزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کومونیستی ئێران دەکەین و ڕێز لە عەزم و ئیرادەی پتەوتان لە هاوڕێیەتی لەگەڵ کۆمەڵە و سیاسەتەکانیدا دەگرین. 
بژی یاد و بیرەوەری گیانبەخت کردوانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم
کۆنگرەی حەفدەهەمی کۆمەڵە
ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران
مانگی گەلاوێژی ١٣٩٦
ژوئه‌نی ٢٠١٧

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0