پێشوازی له ساڵرۆژی دامه‌رزاندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه
لایه‌نگه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه به نزیك بوونه‌وه له ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران چالاكی ته‌بلیغی خۆیان له‌م شاره په‌ره‌پێدا.
شه‌وی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان خه‌ڵكی شاری سنه شاهیدی هه‌ڵكرانی ئاگرێكی گه‌وره له سه‌ر كێوی ئاویه‌ر بوون. ئه‌م ئاگه‌ره به نیشانه‌ی رێزگرتن له ١١ی خه‌رمانان، ٢٧مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و ریزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ریی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌م حیزبه هه‌ڵكرا.
چوارشه‌ممه 10ی خه رمانان 1389 _ 01ی سێپتامبری 2010
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م هه‌واڵه




