ناڕه‌زایه‌تی جیهانی له دژی سه‌نگسار له ئێران
ده‌یان كه‌سایه‌تی و ناوه‌ند له شوێنه جیاجیاكانی جیهان له بانگه‌وازێكدا رۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژی ١٣٨٩یان وه‌ك رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی "سه‌كینه ئاشتیانی" و ناڕه‌زایه‌تی جیهانی له دژی سه‌نگسار راگه‌یاند.
واژۆكارانی ئه‌م بانگه‌وازه كه سیما ناسراوه‌كان و هه‌ڵسووڕاوانی به‌ناوبانگێك له وڵاتانی ئینگلیس، ئا‌مریكا، هێند، ئیتالیا، كانه‌دا، فه‌رانسه، سۆئێد، له‌هێستان، بۆسنی، بێلژیك، پاكستان، ئافریقای جنووبی، نیجریه، ئیسله‌ند، سوئیس، دانمارك، ئۆسترالیا و ئاڵمان له‌خۆ ده‌گرێت، له چاره‌نووسی "سه‌كینه‌ی محه‌ممه‌دی ئاشتیانی" ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و مه‌ترسی ئێعدامی ناوبراو له كۆماری ئیسلامی نگه‌رانیان ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند: ئێمه له‌م بانگه‌وازه‌دا داوا له هه‌موو خه‌ڵك له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه ده‌كه‌ین كه به گۆڕینی ئه‌م رۆژه وه‌ك رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی "سه‌كینه محه‌ممه‌دی ئاشتیانی" په‌ره به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خۆیان بده‌ن و رۆژی شه‌ممه ساعه‌ت ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ له ناوه‌ندی شاره‌كانی سه‌راسه‌ری جیهان به له ده‌ستدا بوونی وێنه‌ی "سه‌كینه" و په‌یامگه‌لێك بۆ دیفاع له ناوبراو و هه‌روه‌ها له ناڕه‌زایه‌تی دژ به سه‌نگسار و ئێعدام، بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
پێنج‌شه‌ممه 31ی پوشپه‌ڕ‌ی 1389 _ 22ی جولای 201




