ئه‌حمه‌د شه‌هید، هه‌واڵنێری تایبه‌تی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، یان زمانحاڵی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز و لیبڕاله‌کان له ئێران
رۆژی ۱۵‌ی ئۆکتۆبری ۲۰۱۱ راپۆرته چه‌ند لاپه‌ڕییه‌که‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید هه‌واڵنێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ بارودۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران به شێوه‌ی ره‌سمی بڵاو کرایه‌وه‌۰ ناوبراو له‌م راپۆرته‌ی خۆیدا زۆر به‌وردی و ته‌نانه‌ت به ناو و نیشان تیشک ده‌خاته سه‌ر کۆمه‌ڵێک له پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران۰
بێگومان هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی که له‌م راپۆرته‌دا به‌دروست ئاماژه‌یان پێکراوه، به‌یانگه‌ری واقعییه‌ته‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای ئێرانن و بێ حه‌د و سنوور بوونی جنایه‌ت و پێشێلکارییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران له‌لایه‌ن حکومه‌تی جه‌هل و جنایه‌تی کۆماری ئیسلامی و به واتایه‌کی تر جنایه‌تی ئه‌م رژیمه هار و سه‌ره‌ڕۆیه‌ن له دژی مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام کۆی گشتی ئه‌مانه ته‌نیا به‌شێکی بچووک له جنایه‌ت و دڕنده‌ییه‌کانی ئه‌م رژیمه به درێژایی ته‌مه‌نی ده‌رحه‌ق به کۆمه‌ڵگای ئێران له‌خۆ ده‌گرێت، چونکه هه‌مه‌لایه‌نی و ئاستی جنایته‌کانی ئه‌م رژیمه که له ماوه‌ی پتر له سێ ده‌یه ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی خۆیدا له دژی کۆمه‌ڵگای ئێران به‌ڕێوه‌ی بردووه گه‌لێک بربڵاوتر له‌وه‌یه که له‌م راپۆرته به‌رته‌سکه‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه‌۰
ئه‌گه‌رچی ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه که کۆماری ئیسلامی له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و به تایبه‌ت له لایه‌ن رێکخراو و دامزراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و له‌وانه رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران تۆمه‌تبار ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بۆچی ئه‌م راپۆرته و به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئه‌م راپۆرته له‌چاو نمونه‌کانی رابردوو له‌لایه‌ن لایه‌نه جۆراوجۆره‌کان و له‌وانه رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه زیاتر به‌رجه‌سته کراوه‌ته‌وه و ره‌نگدانه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی برچاوتری بووه، جێگای سه‌رنج و هه‌ڵوێسته کردنه‌۰
لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه که: ئایا گرینگی ئه‌م راپۆرته له‌چاو رابردوو له‌وه‌دایه که توانیویه‌تی زیاتر به ناخی ئاست و قوڵایی جنایه‌ته‌کانی رژیم له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوو دا شۆڕببێته‌وه و به‌ڵگه و دیکۆمێنتی زیندوتر و حاشاهه‌ڵنه‌گرتر پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و بیروڕای گشتی بکات و په‌رده له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک له‌و جنایه‌ته نهێنی و سامناکانه هه‌ڵبداته‌وه و له‌قاویان بدات که تا ئێستا به گوێی کۆمه‌ڵگای جیهانی نه‌گه‌یشتبێت و یان له قه‌ڵه‌م و زمانی ئه‌و به هه‌زاران شاهیده زیندوانه دا غایب بووه و ئاماژه‌یان پێ نه‌کراوه که به درێژایی ته‌مه‌نی نگریسی ئه‌م رژیمه به هۆی پێشێل بوونی مافه‌کانیان و نه‌بوونی ئازادی و ئه‌منییه‌تی گیانی به ناچار وڵاتیان جێهێشتووه و له وڵاته جۆراوجۆره‌کانی دیکه گیرساونه‌ته‌وه و هه‌موویان هه‌ریه‌ک به شێوه‌یه‌ک چه‌ند گۆشه‌یه‌کیان له جنایه‌ت و پێشێلکارییه‌کان به‌یان کردووه و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ئه‌وان وه‌ک به‌ڵگه‌ی زیندوو هه‌ر ئێستاش ئاسه‌واری جنایه‌ت و وه‌حشیگه‌رکانی رژیمیان به جه‌سته‌وه دیاره‌۰؟
بێگومان وانییه: ئه‌حمه‌د شه‌هید له رێکه‌وتی ۱۰ی گه‌لاوێژی ۱۳۸۹ چالاکییه‌کانی خۆی له‌م بواره‌دا ده‌ست پێ‌کرد، به واتایه‌کی دیکه ئه‌م راپۆرته له ماوه‌یه‌کی که‌متر له دو ساڵدا کۆکراوه‌ته‌وه و ئاماده کراوه‌۰بێشک کۆکردنه‌وه و ئاماده کردنی راپۆرتێکی ئه‌وتۆ که بتوانێت قوڵایی جنایه‌ت و پێشێلکارییه‌کانی رژیمی ئیسلامی به درێژایی سێ ده‌یه‌ی رابردوو به هه‌موو لایه‌نه‌کانیه‌وه له‌خۆیدا جێ بکاته‌وه، نه له که‌سێکی وه‌ک ئه‌حمه‌د شه‌هید چاوه‌ڕوان ده‌کرێ و نه له ماوه‌یه‌کی ئاوا به‌رتسکدا و له چه‌ند لاپه‌ڕه دا ده‌گونجێت۰
له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌یکه ئه‌گه‌رچی له به‌شێک له حوکمه‌که‌ی ریکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به "ئه‌حمه‌د شه‌هید" دا هاتووه که ئه‌م هه‌واڵنێره ئه‌رکه‌کانی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی، بێ لایه‌نی و شه‌فافییه‌ت به‌روپێش ده‌بات، به‌ڵام ناوبراو به ئاشکرا نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانیوه بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆ بوونی خۆی بپارێزێ، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌یکه لانیکه‌م شتێک به ناوی شه‌فافییه‌تیش له راپۆرته‌که‌یدا ره‌نگ بداته‌وه نه‌یتوانیوه یان به ئانقه‌ست نه‌ی ویستووه هه‌ندێک به مێژووی چه‌ند ده‌یه جنایه‌ت و پێشێلکارییه‌کانی کۆماری ئیسلامی دا شۆڕ ببێته‌وه و قوڵایی و به‌رده‌وام بوونی ئه‌م جنایه‌تانه بخاته‌ڕوو۰
ئه‌م راپۆرته به ته‌واوی مه‌سڵه‌حه‌ت خوازانه‌یه، له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌یکه ناوبراو له لێکۆڵینه‌وه و به‌دوادا چوونه‌کانی خۆیدا ته‌رکیز ده‌کاته سه‌ر ته‌نیا قۆناغێکی کورت له مێژووی پڕ له جه‌نایه‌تی رژیم، که ئه‌م قۆناغه به ئاشکرا و به ئانقه‌ست ته‌نیا مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلاح خوازانی ناو حکومه‌ت و بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له‌خۆ ده‌گرێت، وه‌ک ئه‌وه‌یکه کۆماری ئیسلامی له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردودا و له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکارییه‌وه تا ئه‌و قۆناغه هیچ جه‌نایه‌تێکی نه‌خوڵقاندبێت و کارنامه‌یه‌کی رۆشنی هه‌بێت، ئه‌گه‌رچی قوڵایی جه‌نایه‌ت و سه‌رکوتگه‌ری و وه‌حشیگه‌ریه‌کانی ئه‌م رژیمه دژی ئینسانییه ده‌گرێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاکانی هاتنه‌سه‌رکاری و له‌وکاته‌وه تا ئێستا و لانیکه‌م تا ئه‌و قۆناغه‌ی که راپۆرته‌که‌ی ئه‌حمه‌دی شه‌هید خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک به‌رده‌وام بووه و نمونه‌کانی وه‌ک سه‌نگسار، بڕینی ئه‌ندامه‌کانی له‌ش، قه‌تڵی عام و قه‌ڵاچۆکردنی خه‌ڵکی کوردستان، ئێعدامی به کۆمه‌ڵی ۵۹ که‌س له شاری مهاباد، جه‌نایه‌تی قاڕنێ و قه‌ڵاتان، چه‌ندین ئێعدامی به کۆمه‌ڵ له شاره جۆراوجۆره‌کانی کوردستان، کوشتار و قه‌تڵی عامی به کۆمه‌ڵی هه‌زاران زیندانی سیاسی له هاوینی ساڵی ۶۷، ده‌یان و سه‌دان و بگره هه‌زاران نمونه‌ی تری له‌م چه‌شنه له کارنامه‌ی ره‌شی کوماری ئیسلامی‌دا تۆمار کراون که هه‌ر ئێستاش که‌م نین شاهید و به‌ڵگه‌ی زیندو سه‌باره‌ت به‌و جینایه‌تانه و ئه‌حمه‌دی شه‌هید به جێگای ئه‌وه‌یکه له‌م راپۆرته کورته‌دا ئاوا به ته‌فسیل و به ناو و نیشان هه‌ندێک له به‌شه‌کانی راپۆرته‌که‌ی پڕره‌نگ بکاته‌وه و لایه‌نگرانه دیفاع بکات له که‌سانێک که تا دوێنێ خۆیان شه‌ریک و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌واوی یان لانیکه‌م به‌شێکی هه‌ره زۆری جینایه‌ت و پێشێلکارییه‌کانی رژیم ده‌رحه‌ق به کۆمه‌ڵگای ئێران بوون، ده‌یتوانی و ئیمکانی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که له هه‌موو سه‌رچاوه‌کان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری که‌ڵک وه‌ربگرێ و له ئاکام دا راپۆرتێکی تێر‌و ته‌سه‌ل و گشتگیرتر بخاته‌ڕوو۰
ئه‌و له راپۆرته‌که‌یدا زۆر به وردی باس له سه‌رکوتی بزوتنه‌وه جۆراوجۆره‌کان و توێژه جیاوازه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا له‌وانه بزوتنه‌وه‌ی ژنان، هونه‌رمه‌ندان، پارێزه‌ران، هه‌واڵنێران، هه‌ڵسوڕاوانی بواری سینه‌ما، که‌مایه‌تییه میلی و مه‌زهه‌بیه‌کان، هه‌ڵسوڕاوانی ژینگه پارێز و هه‌ڵسوڕاوانی خوێندکاری و هیتر ده‌کات، ئه‌گه‌رچی له‌م به‌شه‌ش له راپۆرته‌که‌دا زۆر به ئاشکرا کاتێک بۆ نمونه" باس له هه‌ڵسوڕاوانی خوێندکاری ده‌کات وه‌ک نمونه ناوی ئه‌وکه‌سانه ده‌بات که له ئه‌ندامانی (( ته‌حکیم وه‌حده‌ت )) یان ئه‌و خوێندکارانه‌ی که ئه‌ندامی که‌مپه‌ینی ته‌بلیغاتی ( که‌ڕوبی و موسه‌وی ) بوون؛ یان کاتێک باس له هه‌لومه‌رجی ژنان له ئێران ده‌کات، ته‌نیا ئه‌و ژنانه ئاماژه پێده‌کات که له ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوانی که‌مپه‌ینی یه‌ک میلیۆن ئیمزا بوون، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا زۆر ئاگاهانه و به ئانقه‌ست له ئاماژه کردن به شتێک به ناوی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و سته‌م و سه‌رکوتگه‌ری وه‌حشیانه له دژی پێشڕه‌وان وهه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه و ده‌یان که‌س له رێبه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م چینه که هه‌ر ئێستا له سیاچاڵه‌کانی رژیم دا به‌سه‌ر ئه‌به‌ن خۆده‌بوێرێ، وه‌ک بڵێی دیارده‌یه‌کی ئه‌وتۆ ئه‌سڵه‌ن وجودی خاریجی نه‌بێت۰
ئه‌مه له حاڵێکدایه که هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌رکاری رژیمی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی ده‌ستدرێژی و سه‌رکوتی بێڕه‌حمانه و بێ مافی سنفی و سیاسی ئه‌م چینه له ئه‌وله‌وییه‌تی ئه‌رکه‌کانی دا بووه و هه‌ر ئێستاش میلیۆنها ئینسانی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژیمی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی له‌وپڕی رۆژڕه‌شی و بێ مافیدا به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و بێڕه‌حمانه‌ترین و دژی ئینسانی ترین شێوه‌کانی سه‌رکوت و چه‌وساندنه‌وه له دژی چینی کرێکار و بزوتنه‌وه کرێکارییه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت و به ده‌یان که‌س له رێبه‌رن و هه‌ڵسوڕاوانی کرێکاری له هه‌لومه‌رجێکی تاقه‌ت پروکێن و مه‌رگباردا و له ژێر سه‌ختترین و دڕندانه‌ترین شێوه‌کانی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی پارێزه‌رانی سه‌رمایه دان۰
ئه‌م نمونانه و گه‌لێک نمونه‌ی دیکه له راپۆرته‌که به‌یانگه‌ری ئه‌و راستییه‌ن که، نه زه‌روره‌تی دیاریکردنی ئه‌حمه‌د شه‌هید له‌لایه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌ک هه‌واڵنێری تایبه‌تی ئه‌م ناوه‌نده له ئێران، نه چوارچێوه‌ی ئیختیاراتی ئه‌و و نه سیاسه‌تی واقعی پشت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، هیچکامیان له راستای که‌م کردنه‌وه و نه‌هێشتنی سته‌م و سه‌رکوتگه‌ری و پێشێل بوونی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران نین و سادقانه خزمه‌ت به که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌هامه‌تیانه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێران به گشتی و چینی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش به تایبه‌تی ناکه‌ن۰
ئه‌حمه‌د شه‌هید له‌م راپۆرته‌دا نه‌ک هه‌ر ره‌نج و ئازار و بێ مافییه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێران به گشتی باس نه‌کردووه و به ئانقه‌ست له ئاست گه‌لێک له واقعییه‌ته‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا چاوی خۆی نوقاندووه، به‌ڵکوو له‌لایه‌که‌وه به ئاشکرا وه‌ک مدافع و زمانحاڵی به‌ره‌ی سه‌وز و لیبڕاله‌کان خۆی ده‌رده‌خات و هه‌وڵ ئه‌دات سه‌رنجی بیروڕای گشتی جیهان له ئاست واقعییه‌ته‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای ئێران و به‌شێکی زۆر له جنایه‌ته‌کانی رژیمی ئیسلامی به‌لاڕێدا ببات و راستییه‌کان چه‌واشه بکات، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌کرده‌وه ده‌ستی رژیمی هاری سه‌رمایه له ئێران بۆ سه‌رکوتی هه‌رچی زیاتر و بێڕه‌حمانه‌تری به‌شێکی به‌رچاو له کۆمه‌ڵگی ئێران ئاواڵا‌تر ده‌کات۰
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش،کرێکاران و هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌کانی کرێکاری، ژنان، خوێندکاران و لایه‌نگران و دڵسۆزانی راسته‌قینه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات؛ مه‌سڵه‌حه‌ت و به‌رژه‌وه‌ند خوازی و ناشێلگیر بوونی ئه‌م ناوه‌ند و رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییانه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ جنایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی دا ده‌بێ له‌قاو بدرێت، کۆماری ئیسلامی ده‌بێ به زبڵدانی مێژوو بسپێردرێ و ئه‌گه‌ر بڕیار بێت هه‌ر چه‌شنه پێشێلکارییه‌کی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران کۆتایی پێ بێت و کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رابه‌ر و به دوور له هه‌ر چه‌شنه سته‌م و هه‌ڵاواردنێک بونیاد بنرێت، ئه‌مه ده‌توانێت ئه‌مرێکی محاڵ و خه‌ونێکی وه‌دی نه‌هاتوو بێت مه‌گه‌ر به پشت به‌ستن به‌هێزی له‌بن نه‌هاتووی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش و جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز و سته‌م دیتوو؛ ئه‌و کاته‌یه که ده‌کرێت و ده‌بێت جنایه‌تکارانی ورد و درشتی ئه‌مڕۆ و دوێنێی کۆماری ئیسلامی و قاتڵانی به هه‌زاران رۆڵه و جگه‌رگۆشه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه له دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ، عادڵانه و جه‌ماوه‌ریدا به تاوانی پێشێلکاریی مافه‌کانی مرۆڤ و جنایه‌ت له‌دژی مرۆڤایه‌تی محاکمه بکرێن۰
۲۱‌ی ئۆکتۆبری ۲۰۱۱




