راگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كونگره‌ی 14ی كۆمه‌ڵه
به‌مجۆره ئاگادارتان ده‌كه‌ین كه كونگره‌ی 14ی كۆمه‌ڵه (رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران) له رۆژانی نیوه‌ی یه‌كه‌می مانگی گه‌لاوێژی ساڵی 1389ی هه‌تاوی به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م كونگره‌یه كه بۆ ماوه‌ی 6 مانگ ئاماده‌كاری سیاسی و ته‌شكیلاتی بۆكرابوو نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو به‌شه‌كانی چالاكی كۆمه‌ڵه له ناوه‌وه و به‌شی عه‌له‌نی ته‌شكیلاتی كومه‌له و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ده‌كرد. به‌رنامه‌ی كاری كونگره به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌م كونگره‌یه كه له یه‌كه‌م دانیشتنی‌دا په‌سه‌ند كرا، بریتی بوو له: هه‌ڵسه‌نگاندنی راپۆرتی سیاسی و ته‌شكیلاتی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه، په‌سه‌ند كردنی ئه‌و بریارانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌ندامانی كونگره‌وه پێشنیاركرابوون و هه‌ڵبژاردنی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه.
كونگره به سرودی ئه‌نترناسیونال و راگرتنی ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ یادی گیانبه‌ختكردوانی رێبازی ئازادی و سوسیالیسم، هاوكات له دوو سالون له كوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی ولات ده‌ستی پێكرد.
راپۆرتی سیاسی كومیته‌ی ناوه‌ندی كه له‌م كونگره‌یه‌دا درایه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه چه‌ندین بابه‌تی جیهانی،ناوچه‌یی، ئێرانی و كوردستانی له‌خۆگرتبوو. راپۆرته‌كه به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له گرینگ‌ترین رووداوی جیهانی سه‌رمایه‌داری له نێوان دوو كونگره‌ی 13 و 14دا ده‌ستی پێكرد و له درێژه‌ی باسه‌كانی خۆیدا تیشكی خسته سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی سیاسی روژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ماوه‌ی 2 ساڵه قه‌یرانێكی قوڵی ئابووری جیهانی سه‌رمایه‌داری داگرتووه و له دوایین كۆبوونه‌وه‌كانی گروپی 8ی وڵاتانی پێشكه‌وتوی پیشه‌سازی و وڵاتانی ناسراو به گروپی 20 كه له وڵاتی كانه‌دا به‌ڕێوه‌چوو،رێبه‌رانی ده‌وله‌تانی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌داری نه‌یانتوانی له سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ تێپه‌ڕ كردنی ئه‌م بوحرانه ساخ ببنه‌وه. به پێی راپۆرتی كومیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌م بوحرانه سه‌ره‌تا له ئه‌زمه‌یه‌كی داراییدا خۆی ده‌رخست. ده‌وڵه‌ته‌كان كه تا ئه‌وكات هه‌ر چه‌شنه ده‌ست تێوه‌ردانێكی له كار و باری ئابوری به لادان له رێبازی بازاری ئازادی سه‌رمایه‌داری له قه‌له‌م ده‌دا، سنوره‌كانی بیر‌و بۆچون و ئیدئولۆژی خۆیان به‌زاند و به سه‌دان ملیارد دۆلار له سه‌روه‌تی گشتییان دایه بانكه‌كان و ناوه‌نده‌كانی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی پێش به ئیفلاس هێنانیان بگرن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌م هه‌وڵانه بوحرانه‌كه به خێرایی له هه‌موو بواره‌كانی به‌رهه‌مهێنان، هه‌ر له به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازی گه‌وره‌وه بگره هه‌تا بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری و كشت و كاڵ و هیتردا ئاشكرا بوو.
بازاڕه‌كان و ئه‌نباره‌كان پڕببوون له كالای به‌رهه‌م هاتووی نه‌فرۆشراو. سه‌رمایه‌داران به مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی سه‌ر له نوێی بازاڕ حه‌ره‌كه‌ی چه‌رخی به‌رهه‌مهێنانیان خاو كرده‌وه. له ئاكامی ئه‌م سیاسه‌ته‌دا به ملیۆنها كرێكار له سه‌رتاسه‌ری جیهان بێكار كران. ده‌وڵه‌ته‌كان بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌م پاره‌یه‌ی كه بۆ زه‌ره‌رو و زیانی بانكه‌كان و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان سه‌رفیان كردبوو، سیاسه‌تی ده‌ستپێوه‌گرتن واته "سه‌رفه‌جویی" یان گرته‌به‌ر و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستیان دایه كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌سره‌فی بۆاره‌كانی خزمه‌تگوزاری گشتی. هێرش كرایه سه‌ر بیمه‌ی بێكاران، مه‌سره‌فی ناوه‌نده‌كانی فێركردن و بارهێنان كه‌م كرده‌وه، بودجه‌ی بیمارستان و ناوه‌نده‌كانی ده‌رمانی وپێڕاگه‌یشتن به پیران و به‌ساڵاچووانیان داشكاند، ته‌مه‌نی خانه‌نشینییان برده سه‌ره‌وه، خه‌رجی هاتووچۆ و گواستنه‌وه‌یان گرانتر كرد. داخرانی كارخانه‌كان و بێكار كردنی به‌كۆمه‌ڵی كرێكاران كه ئه‌م سیاسه‌تگه‌له‌ی سه‌ره‌وه‌شی به‌دوادا هات، سه‌رجه‌م به‌ڕێ چوونی رۆژانه‌ی ژیانی خه‌ڵكی ده‌ست ته‌نگ و كه‌م داهاتی له سه‌رتاسه‌ری جیهان دژوارتر كرد، هه‌ژاری له ئاستێكی به‌رینتردا په‌ره‌ی سه‌ند. سه‌ره‌ڕای زه‌رفیه‌تی به‌رهه‌می زۆر و زه‌به‌ندی پێداویستییه‌كانی مرۆڤ، به ملیۆنها ئینسان له ئاسیا، ئافریقا و ئامریكای لاتین له گه‌ڵ برسیه‌تی و هه‌ژاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌ره‌وڕوون، كه‌چی سه‌رمایه‌داران چه‌رخی ته‌ولید له‌كار ده‌خه‌ن تا هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان به‌رهه‌مهێنان و مه‌سره‌فدا پێك بێنن.
به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری نه‌یانتوانیوه ئه‌م ئه‌زمه‌یه به بێ كاردانه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تێپه‌ڕ بكه‌ن. ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه سه‌رمایه‌داران و ده‌ڵه‌ته‌كانیان ده‌یانهه‌وێت زه‌ره‌روزیانی بوحرانی سه‌رمایه‌داری له سفره‌ی بێ ره‌ونه‌قی ئه‌وان و به هه‌ژارتر كردنیان قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه و به‌م جۆره له‌و ئه‌زمه‌یه ده‌رباز بن، بێده‌نگ دانه‌نیشتوون. شه‌پۆلێكی خه‌باتی كرێكاران و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له وڵاتانی پێشكه‌وتووی پیشه‌سازی كه‌وتووه‌ته رێ كه به‌رده‌وام له په‌ره‌سه‌ندن دایه. یونان، سپانیا، پورتۆغاڵ، فه‌رانسه له زومره‌ی ئه‌م وڵاتانه‌ن كه چینی كرێكار و توێژه‌كانی كه‌م داهاتی كۆمه‌ڵگا له ئاستێكی به‌ریندا به‌ره‌و‌ڕووی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كان بوونه‌ته‌وه. هه‌موو نیشانه‌كان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه ئه‌زمه‌ی سیاسی جیهانی سه‌رمایه‌داری له ئاكامی ئه‌زمه‌ی ئابووری ئه‌م ده‌وره‌یه‌دا، له په‌ره‌سه‌ندن دایه. له‌م ده‌وریه دا ئه‌و راستیه روونتر له هه‌میشه ده‌ركه‌وت كه نیزامی سه‌رمایه داری نه‌ك هه‌ر رێگه‌یه‌كی بۆ چاره سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌مرۆی جیهان نیه ، به‌لكوو به‌رده‌وام توند تر و ئالۆزتریان ده‌كاته‌وه و سوسیالیسم ته‌نیا به‌دیلێكی ئینسانیه كه رێگه‌ی ده‌رباز كردنی به‌شه‌ریه‌ت له‌م مه‌ینه‌تانه‌ی كه نیزامی سه‌رمایه‌داری خولقاندویه‌تی و یان هوكاری مانه‌وه‌یانه، نیشان ده‌دات.
كونگره له چوارچێوه‌ی راپۆرتی سیاسی دا و له درێژه‌ی باسه‌كانی خۆی چووه سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و قامكی له سه‌ر چه‌ند ره‌وتی سیاسی دیاریكراو دانا كه هه‌ر كامه‌یان كه‌م یا زۆر كاریگه‌رییان له سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه. ره‌وتی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب له سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی لاواز بووه و كه‌وتووه‌ته په‌راوێزه‌وه. هه‌ستی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی ئه‌مڕۆكه ته‌نانه‌ت له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو سته‌مكارییه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به سه‌ر خه‌ڵكی عه‌ره‌بی فه‌له‌ستین دا ده‌یسه‌پێنێت ناكه‌وێته گه‌ڕ. بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی 70ی زایین‌دا توانی وه‌ك به‌دیلێك به‌رامبه‌ر به ره‌وتی حیزبه شیوعییه‌كانی سه‌ر به یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت و حیزبه ناسیۆنالیست و لیبڕاڵه‌كان كه نه‌یانتوانیبوو بۆشایی بوونی ئۆپۆزیسۆنێكی جیدی له وڵاته‌كانیان پڕ بكه‌نه‌وه، سه‌ری هه‌ڵدا و له سه‌ر ئه‌ساسی هه‌ژاری و بێ ئاسۆیی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌خێرایی په‌ره‌ی گرت. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌رهه‌می هه‌ژاری و دواكه‌وتوویی له وڵاتانی به ناو موسڵمان نشیندا بوو. به‌ڵام ئه‌م ره‌وته‌ش به هۆی ئه‌وه كه نه‌یتوانی له هیچ شوێنێك نمونه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو له ژیان و رێگاچاره‌یه‌ك بۆ گیروگرفته واقیعیه‌كان به‌ده‌سته‌وه بدات، ورده ورده نفوزی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له ده‌ست دا. كونگره له به‌ر تیشكی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه به‌و ئاكامه گه‌یشت كه ئه‌م ره‌وتانه هیچ كامیان زه‌رفیه‌ت و توانای ئه‌وه‌یان نه‌ماوه كه ده‌وری چاره‌نووس ساز له ئه‌زمه‌ی سیاسی وڵاتانێكی وه‌كوو عێراق و ئه‌فغانستان و له كێشه‌ی فه‌له‌ستین دا ببینن.
له ئه‌فغانستان ئه‌گه‌رچی له سه‌ر زه‌مینه‌ی بێزارییه‌كی گشتی كه دژ به هێزه داگیركه‌ره‌كان و حكومه‌تی ده‌ستكردی ئا‌مریكا و له نه‌بوونی ئاڵتێرناتیڤێكی رادیكاڵ و پێشكه‌وتووخواز ره‌وتی كۆنه‌په‌ره‌ستی تالیبان و ئه‌لقاعیده سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌ڵام به هۆی نه‌فره‌تێكیش كه به تایبه‌ت له كاتی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان به سه‌ر ئه‌فغانستان دا له ناو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌دا پێك هات، ئه‌وانیش شانسێكیان بۆ شكڵ پێدان به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌و وڵاته نییه و به‌و پێیه ئه‌زمه‌ی سیاسی ئه‌فغانستان تا كاتی شكڵ گرتنی به‌دیلێكی جیاواز به‌رده‌وام ده‌مێنێته‌وه.
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی عێراق كه ساڵه‌ها گیرۆده‌ی ده‌ستی دیكتاتۆریه‌تێكی خوێن‌ڕێژ بوون، ئێستا و دوای 7 ساڵ له رووخانی رژیمی به‌عس نه‌یانتوانیوه به‌هره‌یه‌ك له‌م رزگارییه‌ی كه به ده‌ستیان هێنابوو ببه‌ن و هه‌روا گیرۆده‌ی هه‌ژاری و نه‌بوونینو له ئاكامی كێشمه‌كێشه‌كانی تائیفی و مه‌زهه‌بی و ململانێی خویناوی هیزه سیاسه‌كانی ، هه‌ر چه‌شنه ئاسایشێكیانلێ هه‌لگیراوه. هه‌ڵبژاردنێك كه ئه‌مساڵ له عێراق به‌ڕێوه‌چوو له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك به هیوای تێپه‌ر كردنی ئه‌و ئه‌زمه‌یه به‌شداریان تێدا كرد، به‌ڵام به هۆی هاوسه‌نگییه‌كی هه‌ستیار كه له نێوان حیزبه نه‌یاره‌كاندا پێك هاتبوو نه‌ك هه‌ر ئاسۆی دابین بونی ئه‌منیه‌تی له ژیانی خه‌ڵك ده‌رنه‌خست ، به‌ڵكوو ئه‌و وڵاته‌ی هه‌روا له گه‌رمه‌ی كوشت و بڕ و نائه‌منی دا هێشته‌وه. وڵاتی عێراق به هۆی نا ئاماده بونی چینی كرێكار و لاواز بونی حزوری هیزی رادیكال و پێشره‌و هه‌ر وا مه‌یدانی كێشمه‌كێش هیزه بورژوائی و ناسیونالیست و مه‌زهه‌بیه كان و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر و ململانێ هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی جیهانییه و له قه‌یران و بێ ئاسویی سیاسی دا به سه‌ر ده‌بات. ئه‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵبژاردنێكی به‌كرده‌وه بێ ناوه‌ڕۆك كردووه و وا پێده‌چێت كه لایه‌نه سیاسییه‌كان جارێكی دیكه له‌جیاتی پشت به‌ستن به سندووقی ده‌نگدان بچنه‌وه سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتن و دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵكه‌وه. له‌م ناوه‌دا ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا كه هێشتا بڕیار به‌ده‌ستی نیهایی له‌م وڵاته‌یه، سه‌رقاڵی بینا كردنه‌وه‌ی ئه‌رته‌شی عێراق و دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌كانیه‌تی. ئه‌گه‌ر ره‌وته سیاسییه‌كان نه‌توانن ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی سه‌قامگیر پێك بێنن، بێگومان ئه‌رته‌شی ده‌ستكردی ئا‌مریكا و فه‌رمانده نیزامییه‌كانی ئامریكایی كونتڕۆڵی سیاسی وڵات ده‌گرنه ده‌ست خۆیان.
كونگرنه له چوارچیوه‌ی باس له سه‌ر هه‌لومه‌رجی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست به وردی چۆه سه‌ر هه‌لسه‌نگاندنی مه‌سه‌لی كورد له‌و ناوچه‌یه و ده‌وری ره‌وتی ناسیونالیسمی كورد و هۆكاری بێ كیفایه‌تی و بن به‌ستی ئه‌و ره‌وته له به‌ره‌وپێش بردنی خه‌بات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له سه‌رده‌می ئیستا دا خسته روو. له‌م په‌یوه‌ندیه دا تیشك خرایه سه‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسی كوردوستانی عیراق و توركیا و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه هه‌ره‌شه له داهاتوی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن.
هه‌ل و مه‌رجی سیاسی ئێستای ئێران بابه‌تێكی گرینگی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی و باس و لێكۆڵینه‌وه‌كانی كونگره بوو. له راپۆرتی كومیته‌ی ناوه‌ندی و له باسه‌كانی كونگره‌دا چه‌ند خاڵی ئه‌ساسی له‌م بابه‌ته‌وه ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرا.
یه‌كه‌م، رژیمی ئیسلامی له ئێران گیرۆده‌ی ئه‌زمه‌یه‌كی قووڵی سیاسی و ئابوورییه، له ژێر گوشاری نێوده‌وڵه‌تی دایه، تووشی كێشه و ناكۆكی ناوخۆیی بووه، كه‌وتووه‌ته به‌ر نفره‌تی ئه‌كسه‌ریه‌تی خه‌ڵكی ئێران و هه‌مووی ئه‌مانه ئه‌و رژیمه‌ی له لێواری مه‌رگ نزیك كردووه‌ته‌وه. بۆ نجاتی رژیمی ئیسلامی له‌م ئه‌زمه‌یه دوو ستراتیژی جیاواز هاتوه‌ته‌وه ئاراوه. ستراتیژی ریفۆرم خوازه‌كان و ستراتیژی محافزه‌كاره‌كان. ریفۆرم خوازه‌كان كه ده‌ستیان له هه‌موو ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات بڕاوه بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ستراتیژی خۆیان ته‌نیا هێزێك كه ده‌توانن به كاری بێنن پشتیوانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناڕازییه. محافزه‌كاره‌كان كه هیچ چه‌شنه پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییان نییه بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ستراتیژی خۆیان دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌ت و هێزی سه‌ركوت به‌كار دێنن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌زگای سپای پاسداران وه‌كوو حیزبێكی سیاسی پادگانی ته‌یار كراوه و چالاكانه له به‌ره‌وپێش بردنی ره‌وتی محافزه‌كاره‌كان دا ده‌ور ده‌بینێت.
دوهه‌م ، مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی 1388 هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له ئێران بوو به مه‌یدانی ره‌قابه‌تی ئه‌و دوو باڵه‌ی رژیمی ئیسلامی. له جه‌ریان ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردندا باڵی ده‌سه‌ڵاتدار بڕیاری دا كه هه‌م بازار گه‌رمی بۆ هه‌ڵبژاردن بكات و هه‌م هه‌ر چۆنێك بووه كاندیدی دیاریكراوی خۆی كه ئه‌حمه‌دی نژاد بوو له سندووقی ده‌نگدان بێنێته ده‌رێ. به‌ڵام بازارگه‌رمی كردن بۆ هه‌ڵبژاردن، هیوای به‌سه‌ركه‌وتن له‌ناو ریفۆرم خوازه‌كاندا زیندوو كرده‌وه و بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی بێزار له حكومه‌تی ئیسلامیش بوو به قه‌ڵغانێك بۆ ده‌ربڕینی مخالفه‌تی خۆیان له گه‌ڵ رژیم. محافزه كاره‌كان ئاكامی چاوه‌ڕوان كراوی خۆیان كه هێنانه‌وه سه‌ركاری ئه‌حمه‌دی نژاد بوو به ده‌ست هێنا و ریفۆرم خوازه‌كانیش بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كونتڕۆڵی ئیعترازی خه‌ڵكیان به‌رامبه‌ر به ئاكامی هه‌ڵبژاردن گرته ده‌ست. به‌ڵام ریفۆرم خوازه‌كان حزووری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكیان بۆ سات و سه‌ودا له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی پێگه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵات ده‌ویست و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكیش له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی كه پێكهاتبوو بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆیان به‌رامبه‌ر به رژیمی ئیسلامی كه‌ڵكیان وه‌رده‌گرت.
سیهه‌م ، دوای كه‌متر له یه‌ك حه‌وتوو دروشمی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر له چوارچێوه‌ی چاوه‌ڕوانی و ته‌حه‌مولی ریفۆرم خوازه‌كان تێپه‌ڕ بوو. بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵك له ژێر ده‌ست و باڵی ئه‌وان هاته ده‌رێ، به بێ ئه‌وه‌ی توانیبێتی رێبه‌رایه‌تییه‌كی نوێ بێنێته روو. له ماوه‌ی ئه‌م یه‌كساڵه‌دا ریفۆرم خوازه‌كان كه هه‌م له ژێر زه‌ختی محافزه‌كاران دا بوون و هه‌م له رادیكاڵ بوونه‌وه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ده‌ترسان به‌رده‌وام له پاشه‌كشه‌دا بوون.
كۆنگره له درێژه‌ی باسه‌كانی خۆیدا له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه پێش بینی خۆی بۆ داهاتووی سیاسی ئێران له مه‌و‌دایه‌كی كورت ماوه‌دا له چه‌ند خاڵ دا ده‌ست نیشان كرد:
یه‌كه‌م، خه‌باتی ئیعترازی له شه‌قامه‌كانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناو جه‌رگه‌ی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌ته‌ییه‌كان، كه بریتین له بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران، بزووتنه‌وه‌ی ژنان، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران و بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان. خه‌باتی جه‌ماوه‌ری قووڵتر ده‌بێته‌وه، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك داخوازییه‌كانی واقعی خۆیان دێننه گۆڕێ، ئه‌وان ئازادی ژیانی باشتریان ده‌وێت و به‌ده‌ست هێنانی ئازادی كۆمه‌ڵگا له هه‌ل و مه‌رجی شۆڕشگێرانه نزیك ده‌كاته‌وه، هه‌ل و مه‌رجێك كه تێدا چینی كرێكار ده‌ورێكی چاره‌نووس ساز له گۆڕانكارییه سیاسیه‌كاندا ده‌بینێت.
دووهه‌م، ریفۆرم خوازه‌كانی حكومه‌تی و لیبڕاڵه‌كانی سكۆلار، وه‌كوو هێزی زه‌خیره‌ی بورژوازی ئێران بۆ كونتڕۆڵ كردنی هه‌ر حه‌ره‌كه‌تێكی رادیكاڵ له كه‌مین دا ده‌بن. ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ترساندنی خه‌ڵك له شۆڕش له ناو توێژه‌كانی محافزه‌كاری كۆمه‌ڵگادا بۆ خۆیان هێز كۆبكه‌نه‌وه.
سێهه‌م، هێزه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان به هه‌ر راده‌یه‌ك كه چینی كرێكار له ئاستی جه‌ماوه‌ری دا له مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی و چینایه‌تیدا بێت، گه‌شه ده‌كه‌ن و هاوسه‌نگی هێز به قازانجی نزیك كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران له شۆڕشێكی كرێكاری، له شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گۆرن.
چواره‌م، پاسداران هه‌نگاوی خێراتر به‌ره‌و به‌ده‌سته‌وه‌ی گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌ڵده‌گرن و ئاخونده‌كان و مه‌راجیعی ته‌قلیدی شیعه له ده‌سه‌ڵات دوور ده‌خه‌نه‌وه و ده‌ورێكی ته‌شریفاتیان پێ ده‌سپێرن.
له درێژه‌ی ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌دا، كۆنگره هه‌ل و مه‌رجی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و گیروگرفته‌كانی هه‌ڵسه‌نگاند و سیاسه‌ت و جه‌هه‌ت گیری داهاتووی ره‌وتی ئێمه‌ی له كوردستان له به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه دیاری كرد.
له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ل و مه‌رجی سیاسی ئێستای ئێران، راپۆرتی سیاسی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه هه‌ل و مه‌رجی سیاسی ئێستای كوردستانی هه‌ڵسه‌نگاند و لێره‌شدا ته‌كیدی له‌سه‌ر چه‌ند خاڵی دیاریكراو كرد:
یه‌كه‌م، كۆمه‌ڵگای كوردستان لێوالێوی بێزاری له رژیمی كۆماری ئیسلامییه. كوردستان ناوچه‌یه كه له لایه‌ن رژیمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه له بواری ئابووری و پیشه‌سازییه‌وه به ئانقه‌ست دواكه‌وتوو راگیراوه. ئاستی خزمه‌تگوزاری گشتی له كوردستان له‌چاو سیستان و به‌لوچستان نه‌بێت له هه‌موو شوێنێكی دیكه‌ی ئیران نزمتره. بێكاری له سه‌دا 30 دانیشتووانی ئاماده‌به‌كاری گرتووه‌ته‌وه، گیرۆده بوون به مه‌وادی موخه‌دێر وه‌كوو ئازارێكی پڕژانی كۆمه‌ڵایه‌تی به پێی به‌رنامه و به ئانقه‌ست تووشی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه كراوه. كوردستان له ژێر باری سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی دایه و حكومه‌ت وه‌كوو هاوڵایه‌تییه‌كی پله‌ی دوو چاو له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات. زیندان و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام ئامرازی داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان دابووه.
له وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێكدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له كوردستانیش هاته كایه‌وه. زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له سه‌ر بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه، له هه‌ڵبژاردن دا به‌شداریان نه‌كرد. ئه‌وان له هه‌ڵبژاردن به‌شداریان نه‌كردبوو تا له‌م رووداوه وه‌كوو قه‌ڵغانێك بۆ پاراستنی خۆیان له كاتی هاتنه سه‌ر شه‌قام له دژی رژیم كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن. خۆپیشاندان له كوردستان راسته‌وخۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ده‌برده مه‌یدانی نه‌به‌ردێكی یه‌كلا كه‌ره‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان خۆی بۆ ئاماده نه‌كردبوو.
هێندێك له حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌وڵیان دا بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ببه‌نه ژێر چه‌تری رێبه‌رایه‌تی ریفۆرم خوازه‌كانه‌وه. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بڕوای به ریفۆرم خوازه‌كانی حكومه‌تی نه‌بوو هه‌ر بۆیه وڵامی بانگه‌وازی ئه‌وانی نه‌دایه‌وه، نه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك كه‌وتنه شوێن سیاسه‌تی ئه‌و حیزبانه‌وه و نه ریفۆرم خوازه‌كانیش ئاماده بوون به‌رامبه‌ر به‌م لایه‌نانه له كوردستان ته‌نانه‌ت به قسه‌ش بووه، به‌ڵێنێك بده‌ن.
لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌رس و ئه‌زمونه‌كانی مانگرتنی گشتی 23ی گوڵان بابه‌تێكی دیكه‌ی راپۆرتی سیاسی كومیته‌ی ناوه‌ندی بوو كه تێدا چه‌ند خاڵی گرینگ خرابووه به‌رچاو:
یه‌كه‌م، به‌م حه‌ره‌كه‌ته بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌ته‌نیا په‌یوه‌ندی خۆی له گه‌ڵ خه‌باتی سه‌راسه‌ری كرێكاران، ژنان، خوێندكاران و هه‌موو خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران پته‌وتر كرد به‌ڵكوو له پێناوی خێراتر كردنی ره‌وتی به‌دیهێنانی رێبه‌رابه‌تییه‌كی رادیكاڵ و شۆرشگێر بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ری له ئێران هه‌نگاوێكی بڵندی هه‌ڵگرت.
دووهه‌م، ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته به دوژمنی نیشان دا كه له‌ناو چ ده‌ریاییه‌ك له نفره‌ت و بێزاری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك دا گرفتاره. خه‌ڵكی كوردستان به‌م مانگرتنه نیشانیان دا كه هێز و ئیراده و هوشیاری پێویستیان بۆ درێژه‌دان به خه‌باتی عادڵانه‌ی خۆیان تا سه‌ركه‌وتن هه‌یه.
سێهه‌م، خه‌ڵكی كوردستان به‌م مانگرتنه نیشانیان دا كه سیاسه‌تی ترساندن و تۆقاندن له هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا سیاسه‌تێكی بێ كه‌ڵكه. كوشتنی 5 لاوی زیندانی سیاسی نه‌ته‌نیا نه‌یتوانی خه‌ڵكی كوردستان چاوترسێن بكات به‌ڵكوو ئاوری تووڕه‌یی ئه‌وانی بڵێسه‌دارتر كرد.
چواره‌م، له حاڵێكدا كه خۆپیشاندانی سه‌رشه‌قامه‌كان له به‌رامبه‌ر وه‌حشیگه‌ری رژیمێكدا كه ته‌وژمی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری جه‌سته‌ی برینداركردبوو ببوه تاكتیكێكی پڕمه‌ترسی، تاكتیكی مانگرتنی له ئاستێكی جه‌ماوه‌ری دا هێنایه گۆڕێ.
پێنجه‌م، ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته پێوانه‌یه‌ك بوو بۆ دیتنی راده‌ی یه‌كگرتوویی جه‌ماوه‌ر و نیشان دانی رێگایه‌ك بۆ دابین كردنی یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی كوردستان به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی.
شه‌شه‌م، ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته زه‌رفیه‌ته‌كانی لاوانی كوردستانی له رێكخستن و به ئاكام گه‌یاندنی كارێكی خه‌باتكارانه ده‌رخست. نه‌وه‌ی نوێ له جه‌ریانی ته‌دارۆكی ئه‌و مانگرتنه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی قووڵتری له‌گه‌ڵ مێژووی پڕ له هه‌وراز و نه‌شێوی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی كوردستان به‌رقرار كرد.
حه‌وته‌م: مانگرتنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی 23ی گوڵان زه‌رفیه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی كوردستان دا بۆ هه‌مووان ده‌رخست و هێزی بڕوا به‌خۆی له‌ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا برده سه‌رێ.
دوایین بابه‌تی راپۆرتی كومیته‌ی ناوه‌ندی كه له كونگره‌دا قسه و باسی له‌سه‌ر كرا جێگا و شوێنی خه‌باتی چه‌كداری بۆ بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان و بۆ كۆمه‌ڵه بوو. له‌م بابه‌ته‌دا به‌ر له هه‌موو شتێك وه‌كوو پێناسه‌یه‌ك ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه كرا كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه باسكی چه‌كداری رێكخراوێكی سیاسی كۆمۆنیستیه.
خه‌باتی چه‌كداری له كوردستان له هه‌مان كاتدا خه‌باتێكی سیاسی بوو كه به پشتیوانی جه‌ماوه‌ر به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م خه‌باته ئه‌گه‌رچی له‌رووی نیزامییه‌وه پاشه‌كشه‌ی پێكراوه به‌ڵام له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه كاریگه‌ری قووڵی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستان داناوه. كاریگه‌ری ئه‌م شێوه‌یه له خه‌باتی سیاسی كۆمه‌ڵه له كوردستان یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌شه كردن و به‌ره‌وپێش چوونی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نی سه‌رده‌می ئێستایه. خه‌ڵكی كوردستان بۆیان هه‌یه و مافی بێ ئه‌م لاو ئه‌و لای خۆیانه كه بۆ پاراستنی حورمه‌تی ئینسانی خۆیان و له دژی پێشێل كردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان ده‌ست بده‌نه چه‌ك و چه‌كدارانه به‌رامبه‌ر به دوژمنی هێرشبه‌ر و سه‌ركوتگه‌ر مقاومه‌ت بكه‌ن. له ئارادا نه‌بوونی به‌كرده‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری هه‌رگیز به مانای ئه‌وه نییه كه له كاتی گونجاوی خۆیدا و له كاتێكدا كه پێویستی و ئیمكانی به‌رپا بوونی ئه‌م خه‌باته بێته گۆڕێ، كۆمه‌ڵه و جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ له كوردستان له به‌كارهێنانی تووشی دوو دڵی ده‌بن و ده‌ست ده‌پارێزن. كونگره له درێژه‌ی باسه‌كانی خۆی دا له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌دا بۆچونێكی لیبرالی كه خه‌باتی چه‌كداری له كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تایه‌وه تا ئیستا ده‌باته ژێر پرسیار و ده‌ور و نه‌قشی ئه‌و خه‌باته له زیندو را‌گرتن و به‌ره پێش بردنی خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌مرۆ دا ئینكار ده‌كات داییه به‌ر ره‌خنه و هه‌ر وه‌ها له هه‌مان كاتدا موخاله‌فه‌تی خۆی به‌رانبه‌ر به هه‌ر چه‌شنه ماجراجوئیه‌كی نیزامی له هه‌ل و مه‌رجی ئیستا دا كه زیان به خه‌باتی سیاسی و جه‌ماوه‌ری ده‌گه‌یه‌نێ، ده‌ربرێ.
دوای باس و لێكولینه‌وه له راپورتی سیاسی، كونگره راپورتی ته‌شكیلاتی كومیته‌ی ناوه‌ندی دایه به‌ر باس و هه‌لسه‌نگاندن. ره‌خنه و ئامۆژگاریه‌كان له سه‌ر ئه‌و راپورته به راشكاوی و له كه‌ش و هه‌وایه‌كی هاورێیانه دا هاته گورێ.
دوایین بڕگه‌ی كاری كونگره هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه بوو. كونگره 19 كه‌س له ئه‌ندامانی حیزبی كومونیستی بۆ كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژارد و رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌تا كونگره‌ی داهاتوو پێ سپاردن.
ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراو به پێی پیتی ئه‌لف و بێ بریتین له:
ئه‌خته‌ر كه‌مانگه‌ر، ئه‌دیب وه‌ته‌ن دوست، ئه‌حمه‌د خۆرشیدی، ئیبراهیم عه‌لیزاده، ئه‌حمه‌د ساڵحی، ره‌ئوف په‌ره‌ستار، ره‌شید ره‌زاقی، ره‌حیم عه‌زیزپوور، سروه ناسری. حه‌سه‌ن ره‌حمان په‌نا، حه‌سه‌ن شه‌مسی، سه‌لاح مازوجی، فه‌راسه‌ت ساڵحی، فه‌رهاد شه‌عبانی، فه‌ریده ره‌زایی. مۆزه‌فه‌ر پاك سرێشت، هه‌ڵمه‌ت پایبه‌ندی، هاشم محه‌ممه‌د نه‌ژاد و هوشیار ده‌وریشی.
به‌مجۆره كونگره‌ی 14ی كۆمه‌ڵه دوای 3 رۆژ كاری پڕبه‌پڕ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كۆتاییدا كه تێیدا هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كادری فه‌ننی و ته‌داروكاتی و ئه‌منیه‌تی به‌شداربوون و رێز له كار و زه‌حمه‌تی بێ وچانیان گیرا، به سرودی ئه‌نتێرناسیوناڵ كۆتایی به‌كاری خۆی هێنا.
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
(رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)
15ی گه‌لاوێژی 1389ی هه‌تاوی
به‌رامبه‌ر به 6ی ئوتی 2010ی زایینی




